جیهان

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەندراوەکەی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی ھێرشەکەی ھەولێر رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ھێرشەکە بەپێی مافی مەشرووعی ئێران بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و دەستوپێوەندەکانی ئیسرائیل ئەنجامدراوە کە ئاسایشی نیشتمانیی ئیرانیان کردووەتە ئامانج و ھاووڵاتییانی ئیرانیان رووبەرووی ھەرەشە و مەترسی کردووەتەوە.

جەختیشیکردووەتەوە، وڵاتەکەی رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت و چاوەروانن حکومەتی عێراق پابەندی رێککەوتنی ئەمنی نێوانیان بیت و بە تەواوی جێبەجێیبکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی بەریتانیا بە ٣٢٠ دەنگ لە کۆی ٣٧٦ دەنگ پڕۆژەیاسای رەوانەکردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ روندا پەسەند کرد ھەرچەند دادگای باڵای ئەو وڵاتە پێشتر بەرھەڵستی ئەو پڕۆژەیاسایەی کردبوو.

ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەرپەرشتی کەمپینی وەستاندنی پەنابەرانی لەرێگەی بەلەمی بچوک کرد و رایگەیاند، بۆ لەمەودوا ھەرکەسێک بە نایاسایی بچێتە ناو بەریتانیاوە و داوای مافی پەنابەرێتی بکات رەوانەی رواندای دەکەن تا ئەو کاتەی کەیسەکەی یەکلایی دەبێتەوە و وڵاتەکەی لە پێش ھەموو شتێکەوەیە. 

سوناک لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣دا ئەو پڕۆژەیاسایەی رەوانەی پەرلەمان کرد و دوای مشتومڕێکی زۆر پەسەندکرا، وبەشێک لە ئەندامانی حزبەکەشی دژی ئەو پرسەن و داوا دەکەن دەستبەرداری سەرۆکایەتی حزبی پارێزگارانی دەسەڵاتدار بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشتوەتە ٢٤ ھەزار و ٦٢٠ ھاووڵاتی، کە ژن و منداڵیشی تیایە و ٦١ ھەزار و ٨٣٠ ھاووڵاتی برینداربوون. 
باسی لەوەشکردووە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٧٢ ھاووڵاتی سڤیل بەھۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە گیانیانلەدەستداوە. 

ھاوکات سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لێپرسراوێکی سوپاکەیان دوای ئەوەی بە سەختی بریندارببوو گیانیلەدەستدا و تائێستا ٥٣٠ سەرباز لە سەرەتای شەڕەکەیان لەگەڵ حەماسدا کوژراون کە ١٩٤یان لە کەرتی غەززە بوون و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتوەتە دوو ھەزار و ٦٣٠ سەرباز.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عبیر خالد، ھاوسەرۆکی دەستەی سوتەمەنی رۆژئاوای کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی باکوری راگەیاند، بەھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە سەرجەم پاڵاوگەکان لەکار وەستاون و توانای بەرھەمھێنانی بەنزین و نەوت و غازییان نەماوە.

وتیشی، ھەرچەندە لە رۆژانی داھاتوودا ھەوڵ دەدەن سوتەمەنی لە دەرەوە ھاوردە بکەن، بەڵام بەھۆی زۆری خواست لەسەری پێشبینی دەکرێت قەیرانی سوتەمەنی دروست ببێت و نرخەکەشی لە بازاردا بەرزببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری کۆریای باکور رۆژی ھەینی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مانۆڕە ھاوبەشەکەی ئەو سێ وڵاتە ھەڕەشەیەکی راستەقینەیە لەسەر ئاسایشی پیۆنگ یانگ، بۆیە وەک کاردانەوەیەک چەکی ئەتۆمیان لە ژێر ئاودا تاقیکردوەتەوە کە ئێستا لە دەریای رۆژھەڵاتی کۆریا لەژێر گەشەپێدان دایە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، رێکارەکانیان بۆ پشتبەستن بە چەکی ئەتۆم بەردەوام دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھەڕەشەیەک کە لە دەریاوە بکرێتەسەریان، ئەوەش وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ مانۆڕە دوژمنکارییەکەی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی.

ئەوە لەکاتێکدایە ھەفتەی رابردوو ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشور مانۆڕی سەربازییان ئەنجامدا، کە وەک ئامادەکارییەک بۆ ھەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆم لەلایەن کۆریای باکورەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسحاق ھێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل لە میانی بەشداریکردنی کۆڕبەندی داڤۆس ئاماژەی بەوەدا، بە ھەماھەنگی لەگەڵ گەلی فەڵەستین پێویستە ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی لەنێوان وڵاتانی زلھێز پێکبھێندرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە، بەشێوەیەک کە گرەنتی ئاسایش و سەقامگیری گەلی ئیسرائیل و فەڵەستین بکات و داھاتوویەکی جیاواز بۆ کەرتی غەززە دەستەبەر بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیل کار بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەڵەستین و وڵاتانی ھاوپەیمانی ناکات، لەکاتێکدا دەبینێت ئەو وڵاتانە پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکەن.

سەرۆکی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی لە کەرتی غەززە روودەدات کارەساتی مرۆییە، بەڵام ئیسرائیل بە مافی خۆی دەزانێت بەرگری لە خۆی و بەرژەوەندییە باڵاکانی بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولمەلیک حوسی، سەرۆکی حوسیەکانی یەمەن رایگەیاند، بۆردومانە ئاسمانیەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حوسیەکان کاریگەری ناکاتە سەر توانا سەربازیەکانیان و ئەوەی باس دەکرێت تەنیا پڕوپاگەندەی میدیاییە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا زیاتر ھانیان دەدەن بۆ ئەوەی تواناکانیان بەرەو پێش ببەن و پلانی تۆکمەیان بۆ چارەسەری ئەو بابەتە داناوە. 

دەشڵێت، ھێرشەکانیان لە دەریای سوردا تەنیا بۆ کەشتیەکانی ئەمریکا و بەریتانیایە و لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبن.

ھاوکات ئیدانەی بڕیارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای کرد کە تیایدا حوسیەکانی خستە لیستی گروپە تیرۆرستەکانەوە. 

رۆژی ١٧ی ئەم مانگە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ھێرشی حوسیەکان بۆ سەر کەشتیەکان دەبێتەھۆی پەکخستنی جموجۆڵی بازرگانیەکان و پرۆسەی بازرگانیکردن پەکدەخات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پشتیوانیان بۆ خەڵکی غەززە و بەرپەرچدانەوەی ئەو ھێرشە داگیرکاریانەی دەکرێتە سەر خاکەکەیان، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ھێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەی سەربازی "ھیمو"ی رۆژئاوای فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە سوریا کردووەتە ئامانج.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا چڕتردەکەنەوە.

لە کاردانەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و بە بیانووی پشتیوانی ئەمریکا بۆ تەلئەبیب بەردەوام مقاومەی ئیسلامی لە عێراق و سوریا ھێرش دەکاتە سەر بنکە سەر بازییەکانی ئەمریکا. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و عێراق و پاكستان، كە بۆردومانكردنی چەند ناوچەیەكی لە هەر سێ وڵات لێكەوتووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە بە لێكتێگەیشتن و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی سەروەری وڵاتان لە چوارچێوەی بنەما سەرەكییەكانی یاسای نێودەوڵەتی، كێشەكانی نێوان ئەو سێ وڵاتە چارەسەربكرێن و مەترسی زیاتر بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە دروست نەكرێت.

هەروەها، ئامادەیی توركیای بۆ نێوەندگیری هەر سێ وڵات دەربڕیووە و داواشی لە عێراق و ئێران و پاكستان كردووە، بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندی دۆستانەی نێوانیان ئاسایش وسەقامگیری بۆ ناوچەكە دەستەبەر بكەن.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، زنجیرەیەک ھێرشی  سەربازییان لە پارێزگای سستان و بلوچستانی ئێران ئەنجامداوە، کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو وڵاتەکەوە، حەوت ئامانجیان بە قووڵایی ٨٠ کیلۆمەتر لەناو خاکی ئێران پێکاوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھێرشەکەیان وەڵامی ھێرشەکەی چەند رۆژی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بووە بۆ سەر وڵاتەکەیان.

جێگری پارێزگای سستان و بلوچستانیش رایگەیاند، بەھۆی بۆردومانەکانی پاکستانەوە سێ ژن و چوار منداڵ کوژراون و ھیچ کام لە کوژراوەکانیش ھاووڵاتی ئێرانی نەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کیربی وتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، ئەمریکا نایەوێت ئالۆزییەکان فراوان بکات و جەنگ لەگەڵ حوسییەکان دروست بکات ، حوسییەکانیش کاتیان لەبەردەستدا ماوە بۆ ئەوەی بریارێکی راست بدەن و ھێرشەکانیان لەدەریای سور رابگرن .

بەڵام بەپێی راپۆرتێکی فایننشاڵ تایمز ، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی حوسییەکان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی جیھانی رابگەیەنێت و لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو ھەنگاوە دەنێت .

ئەوە لەکاتێکدا لە ماوەی رابردوودا حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن ، چەندین ھێرشیان دژی کەشتییە بازرگانیەکان لە دەریای سور ئەنجامداوە و ھێرشەکانیشیان وەک وەڵامێک بۆ ھێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە ناوبردووە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوێنێ لە ھێرشێکی مووشەکی ئێراندا بۆ سەر ویلایەتی بە لوچستان لە پاکستان، دوو منداڵ کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون. سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایگەیاند، بارەگای پارتێکی نەیاری بە ناوی "جەیش عەدل" کردووەتە ئامانج. 

لەوبارەوە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، پاکستان ناڕەزایی توندی خۆی لەسەر ھێرشەکە گەیاندووەتە دەسەڵاتدارانی ئێران. 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، نابێت ئێران تاکلایەنانە ھیچ کردەوەیەک لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەی ئەنجامبدات.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان راشیگەیاندووە، ئامادەن ھاوکاری ئێران و وڵاتانی دراوسێی دیکەش بن لە پرسی تیرۆر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید محەمەد ڕەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری ئێران لە لێدوانێکی رۆژژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، ھیچ ھێڵێکی سووریان نییە بۆ بەرگریکردن لە گەلی ئێران و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێران لە تەواوی جیھان ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکان دەکەن و بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، ھەر کردەوەیەکی تیرۆریستیش دژی گەلی ئێران ئەنجامبدرێت، وەڵامی جددیان دەبێت.

وەزیری بەرگری ئێران وتیشی، رێز لە سەروەری وڵاتانی دراوسێی ئێران دەگرن، بەڵام رێگەنادەن ھیچ کەس و لایەنێک ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر ئێران لە وڵاتانی دراوسێوە و رێوشوێنی پێویست لەبارەیانەوە دەگرنەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، تا ئێستا ٢٤ ھەزار و ٤٤٨ کەس کوژراون و ٦١ ھەزار و ٥٠٤ کەسیش برینداربوون.

ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ئیسرائیل ١٦ کۆمەڵکوژی دژی خێزانەکانی کەرتی غەززە ئەنجامداوە کە بەھۆیانەوە ١٦٣ کەس کوژراون و ٣٥٠ کەسیش برینداربوون، تا ئێستاش ژمارەیەک لە قوربانییەکان لەژێر بینا روخاوەکاندا ماونەتەوە و ھەوڵەکان بۆ دەرھێنانەوەیان بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن لە کۆڕبەندی ئابووری جیھانی داڤۆس، بانگەوازی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی کرد.

وتیشی، ئاسایشی راستەقینە لە فەڵەستین بەدی نایەت مەگەر دەسەڵاتەکە بەھێزتر نەکرێت کە بتوانێت بەشێوەیەکی کاریگەر خزمەتگوزارییەکان بگەیەنێتە گەلەکەی.

بلینکن ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتێکی کارا لە فەڵەستین تەنھا بە پشتیوانی و ھاوکاری ئیسرائیل دەتوانێت کاربکات نەک بە بەردەوامی دژایەتیکردنی.

دوپاتیشیکردەوە، ئەمریکا داواکارە دەسەڵاتی فەڵەستینی بە سەرۆکایەتی مەحمود عەباس دوای جەنگ دەسەڵات لە کەرتی غەززە بگرێتە دەست. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەھۆی ھێرشە بەردەوامەکانیان بۆسەر دەریای سوور و گوێ نەگرتن لە ھۆشدارییەکانی ئەمریکاو وڵاتانی ھاوپەیمان، دواجار حوسییەکانی یەمەن خرانەوە ناو لیستی تیرۆرەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەو پۆلێنکردنە دوای ٣٠ رۆژ واتا لە ١٦ی شوباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەگەر ھاتوو حوسییەکان ھێرشەکانیان لە دەریای سوور رانەگرت.

ئیدارەی جۆ بایدن سێ ساڵ لەمەوبەر ئەو گروپەی لە لیستی تیرۆر لابرد، بە ھۆکاری مرۆیی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...6768697071...420