مقاومەی ئیسلامی بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکای لە سوریا بۆردومان دەکات
لاوان
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٥٩٩
گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پشتیوانیان بۆ خەڵکی غەززە و بەرپەرچدانەوەی ئەو ھێرشە داگیرکاریانەی دەکرێتە سەر خاکەکەیان، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ھێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەی سەربازی "ھیمو"ی رۆژئاوای فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە سوریا کردووەتە ئامانج.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا چڕتردەکەنەوە.
لە کاردانەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و بە بیانووی پشتیوانی ئەمریکا بۆ تەلئەبیب بەردەوام مقاومەی ئیسلامی لە عێراق و سوریا ھێرش دەکاتە سەر بنکە سەر بازییەکانی ئەمریکا.