ناتانیاھۆ مەرجەکانی حەماس بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٦٢
ناتانیاھۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، حەماس لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان داوای وەستانی جەنگ و کشانەوەی ھێزەکانیان لە غەززە دەکات، ھەروەھا دەیەوێت سەرجەم بکوژەکان ئازاد بکەن، ئەگەر بەو مەرجانە رازی بن ئەوا ناتوانین گرەنتی ئاسایشی ھاووڵاتیان بکەن، بۆیە بە تەواوی ئەو مەرجانەی حەماس بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان رەتدەکاتەوە.
بڕیاریشە ئەمڕۆ لە برۆکسل وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ھاوتا ئیسرائیلی و لێپرسراوانی دسەەڵاتی فەڵەستین و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دیکە کۆببنەوە، بۆ تاوتوێکردنی جەنگی غەززە، کە بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دادەنرێت.