سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی چوار راوێژکاری سەربازی لە ھێرشەکەی دیمەشق راگەیاند
کوردسات نیوز
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٢٦٥
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ھێرشەکەی ئیسرائیلدا ژمارەیەک ئەندامی ھێزەکانی سوریا و چوار راوێژکاری سەربازی پاسداران کوژراون.
بەپێی میدیاکانی ئێران، سادق ئومێدزادە جێگری فەرماندەی ھەواڵگری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و جیگرەکەی لەناو کوژاراوەکاندان.
روانگەی سوری دەڵێت، ھێرشەکە بۆ سەر باڵەخانەیەکی چوار نھۆمی بووە لە گەڕەکی (مەززە) لە خۆرئاوای دیمەشق، بەھۆی ھێرشەکەوە باڵەخانەکە بەتەواوی داڕوخاوە و گەڕەکەکە بەوە ناسراوە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی فەرماندەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە.