حەماس: ھەڵوێستەکانی بایدن سەبارەت بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی وەھمە
کوردسات نیوز
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٧٢
عیزەت رەشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فرۆشتنی ئەو وەھمەی کە بایدن ھەوڵی قسەکردن لەسەر دەوڵەتی فەڵەستینی دەدات، گەڵی فەلەستین فریو نادات.
ھەرچەندە ئەمریکا ھاوپەیمانی سەرەکی ئیسرائیلە، بەڵام پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی لەپاڵ دەوڵەتی جولەکە دوپاتکردووەتەوە، لەکاتێدا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە دروستکردنی ئەو دەوڵەتە رەتدەکرێتەوە.
عیزەت رەشق دوپاتیکردەوە، بایدن ھاوبەشێکی تەواوەتی شەڕی جینۆسایدە، بۆیە فەڵەستینیەکان چاوەڕێی ھیچ شتێکی باشی لێ ناکەن.