یەکێتی ئەوروپا: چەک و تەقەمەنی زیاتر بۆ ھاوکاری ئۆکراین بەرھەمدەھێنین
کوردسات نیوز
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٦٠
تێری بریتۆن، کۆمیساری بازاڕی ناوخۆیی یەکێتی ئەوروپا لە میانی سەردانێکی بۆ ئیستۆنیا دوپاتیکردەوە، یەکێتیەکەیان لەتوانایدایە تا کۆتایی ئەمساڵ لانیکەم یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار فیشەک و تەقەمەنی بەرھەم بھێنێت.
وتیشی، لە ساتێکی ھەستیاردان بۆ پاراستنی ئاسایشی یەکێتییەکەو پێویستە تا کۆتایی ھاوکاری ئۆکراین بکەن.
لای خۆیەوە دیمیتری کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکراین داوای لە وڵاتانی ھاریکار و ھاوپەیمانی ئۆکراین کرد، ھەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ رێگریکردن لە روسیا تا نەتوانێت چەک بۆ ھێرشەکانی بەدەستبھێنێت.