گۆتێرێس ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەری سوڕماوە لە دوایین پێشھاتەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەتایبەت کە تائێستا زیاتر لە ٣٠ ھەزار مەدەنی کوژراون.
سەبارەت بە کوژرانی زیاتر لە ١٠٠ فەڵەستینیش لەکاتی وەرگرتنی ھاوکاری مرۆییدا لە غەززە، گۆتێرێس دوپاتیکردووەتەوە کە دەبێت لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بکرێت، بە گرنگیشی زانیوە بە زووترین کات ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت و بارمتەکان ئازادبکرێن و لەرێی ئەنجومەنێکەوە ئەو ئامانجانە بەدیبھێنرێن.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ، سێ تەقینەوەی بەھێز شاری بانیاسی سنووری سوریا و دەوروبەری کەناراوەکانی سوریای ھەژاندووە و تائێستاش ھۆکار و سەرچاوەی تەقینەوەکان دیارنین.
ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیل لە ھێرشێکی ئاسمانیدا، سێ مووشەکی ئاڕاستەی بنکەیەکی حزبوڵا کردووە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا و مووشەکەکانیش ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە.
رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئیسرائیل بە درۆن، بارھەڵگرێکی حزبوڵای لەسەر سنووری سوریا و لوبنان کردە ئامانج و تیایدا ئەندامێکی ئەو گروپە چەکدارییە کوژرا.
سەرباری ئەو ھەوڵانەی بۆ رێگریکردن لە فرۆشتنی فرۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ بە تورکیا لەناو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دران، بەڵام دواجار ئەنجومەنەکە بە کۆی دەنگی ٧٩ ئەندام، رەزامەندیدا لەسەر فرۆشتنی ئەو فرۆکەیە بەبڕی ٢٣ ملیار دۆلار بە تورکیا.
لە بەرامبەریشدا ١٣ ئەندامی ئەنجومەنەکە دژی ئەو ھەنگاوە دەنگیاندا، چونکە پێیانوایە کڕینی ئەو فرۆکەیە تورکیا ھاندەدات بۆ ئەوەی بەردەوامیی بە ھەڵسوکەوتە خراپەکانی بدات.
لە ٢٦ ی کانونی دوەمی ئەمساڵدا، ئیدارەکەی بایدن رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ٤٠ فرۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنقەرە رەزامەندیدا لەسەر بە ئەندامبونی سوید لە ھاوپەیمانی "ناتۆ" .
بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران و ئەنجومەنی شارەزایان، نزیکەی ٦٠ ھەزار ناوەندی دەنگدان لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بە رووی ھاووڵاتییاندا کراوەتەوە و تیایدا ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجومەنی شارەزایان بە دەنگی ڕاستەوخۆ و شاراوەی ھاووڵاتییان ھەڵدەبژێرێن.
بەگوێرەی خشتەی کاتی ھەڵبژاردنەکە کە وەزارەتی ناوخۆی ئێران سەرپەرشتی دەکات، سەعات ٥:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی ھەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدان کۆتایی دێت، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە ئەگەر پێویست بوو سێ سەعاتی دیکە پرۆسەکە درێژبکاتەوە، بۆ درێژکردنەوەی زیاتریش دەبێت ئەنجومەنی چاودێری دەستوور رەزامەندی لەسەر بدات.
بەگوێرەی ئامارە رەسمییەکان تائێستا ٥٣%ـی دەنگدەرانی ھەڵبژاردنەکە پیاو بوون و ٤٧%ـی دیکەشیان ژنان بوون، زۆرترین رێژەی بەشداریش لە ھەڵبژاردنەکە لە پارێزگاکانی لورستان، خوراسانی باشوور، کرمان، ئیلام، قوم، خوراسانی باکوور و گوڵستان تومارکراوە.
، بۆ ھەڵبژاردنەکە لە پارێزگاکانی رۆژھەڵاتی کوردستان زیاتر لە شەش ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و نزیکەی ٦٠٠ کاندید کێبڕکێی بەدەستھێنانی ٢٩ کورسی پەرلەمان و ھەشت کورسی ئەنجومەنی شارەزایان دەکەن.
بەپێی ھەواڵی میدیاکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رەزا زراعی راوێژکاری سوپای پاسدارانی ئێران لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەی بانیاس لە سوریا کوژراوە.
ھاوکات روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بۆردومانەکەی سوریا سێ لێپرسراوی باڵای ئێرانی لە ماڵێکدا کردووەتەوە ئامانج و یەکێکیان کە رەزا زراعیە کوژراوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو شوێنەی کە بۆردومانکراوە پێشتر ئیسرائیل بەبیانووی بوونی فەرماندەی سوپای پاسداران لەو ناوچەیەدا ھێرشی کردووەتەسەر.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا رایگەیاند، لە غەززە تەنیا ژن و منداڵ و ھاووڵاتی مەدەنی نەکوژراون، بەڵکو ملیۆنان کەس باوەڕیان بە سیستمی نێودەوڵەتیی و دادپەروەریی یاسا نەماوە.
وتیشی، رۆژئاوا لە یەکەم رۆژەوە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو قەرزەی بەرامبەر گەلی فەڵەستین ھەیەتی تەنیا دەتوانێت بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بیداتەوە بەو مەرجەی پایتەختەکەی قودسی رۆژھەڵات بێت.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، خەریکە سەدەی ٢١ دەگۆڕێت بۆ سەردەمی قەیرانەکان و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان بوون بە دروشم.
بڕیارە ئەمڕۆ، مەراسیمێکی ئایینی لە کڵێسایەکی مۆسکۆی پایتەختی روسیا بۆ تەرمی کەسایەتی ئۆپزسیۆنی روسیا ئەلێکسی ناڤالنی بەڕێوەبچێت و دواتر لە نزیک رووباری مۆسکۆڤای سنووری شارەکە بەخاکبسپێرێت.
ھاوپەیمانەکانی ناڤالنی، پوتن بە کوشتنی ئەو کەسایەتییە ئۆپزسیۆنییە تۆمەتباردەکەن، دوای ئەوەی بە ھۆکارێکی نادیار دوو ھەفتە لەمەوبەر لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا ھەواڵی گیانلەدەستدانی لە زیندانەکانی روسیا بڵاوکرایەوە.
کۆشکی سەرۆکایەتی روستا دوای رووداوەکە رایگەیاند، ھیچ پەیوەندییەکیان بە گیانلەدەستدانی ئەو کەسایەتییەوە نەبووە و ناوبراو خۆی گیانیلەدەستداوە، لە بەرامبەردا ھاوپەیمانەکانی ناڤالنی دەڵێن، ئەو کەسایەتییە کوژراوە و بەڵێنیشیانداوە چۆنیەتی کوژرانی و بکوژەکەشی بۆ رای گشتی بڵاوبکەنەوە.
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، لەکاتێکدا لە ھەوڵدان بۆ چاککردنەوەی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا و دەستەبەرکردنی کارەبای پێویست بۆ ھاوڵاتییان لە وەرزی ھاوینی داھاتوودا، جارێکی دیکە ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عێراق راگرتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی راگرتنی ھەناردەکردنی غازەکەی ئێرانەوە، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغداد و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق چوار ھەزار مێگاوات کەمبووەتەوە.
وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، رێوشوێنی بەپەلەیان گرتووەتەبەر و لەگەڵ وەزارەتی نەوت لە گفتوگۆدان، بۆ زیادکردنی سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا، تاکو کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی غازی پێ قەرەبووبکرێتەوە، تا ئەوکاتەی ھەناردەکردنی غازی ئێران دەستپێدەکاتەوە.
ھەفتەیەکە بانگەشەی ھەڵبژاردن لە ئێران دەستیپێکردووە و بەپێی یاسا ٢٤ سەعات بەر لە دەستپێکردنی پڕۆسەکە بانگەشە کۆتایی دێت، بەپێی ماددەی ٥٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان و ماددەی ٢٣ لە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایان، سەرجەم جۆرەکانی بانگەشە لە بەیانی ئەمڕۆوە قەدەغەیە و راگیراوە.
بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران، زیاتر لە ٦١ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و زیاتر لە ١٥ ھەزار و ٢٠٠ کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ بردنەوەی ٢٩٠ کورسی پەرلەمانی، کە ٣٥ کورسی بۆ پارێزگای تارانە.
ھەروەھا ١٤٤ کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایان کە لە ٨٨ ئەندام پێکھاتووە و بۆ ٨ ساڵ ھەڵدەبژێردرێن.
چوار لێپرسراوی ئەمریکی بە پێگەی "ئکسیوس"یان راگەیاندووە، کۆشکی سپی تاوتوێی ئەگەری ھەڵدانی ھاوکارییەکان لە ئاسمانەوە بە فڕۆکەی جەنگی دەکات بۆ خەڵکی غەززە، چونکە ئیدارەکەی جۆ بایدن ترسی ھەیە لەوەی قەیرانی مرۆیی زیاتر قوڵ ببێتەوە، بە تایبەت لە غەززە کە مەترسی برسێتی زۆرە.
بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، قەبارەی ھاوکارییەکان کە دەگەیەندرێتە غەززە بەراورد بە مانگی یەک بۆ نیوە کەمبووەتەوە.
سوپای میسریش رایگەیاندووە، بە ژمارەیەک فڕۆکەی سەربازی و بە ھەماھەنگی چەند وڵاتێک، ھاوکارییان بۆ خەڵکی غەززە ھەڵداوەتە خوارەوە، کە چەند تۆنێک دەبوون و ھاوکاریی مرۆیی و بەپەلەی تێدا بووە.
رێکخراوەکە لە راپۆرتێکیدا دەڵێت، تورکیا بەرپرسیارێتی پێشێلکارییە گەورەکان و تاوانە جەنگییەکان لە ئەستۆ دەگرێت کە لەلایەن چەکدارانی نزیک لە خۆیەوە لە باکور و رۆژئاوای سوریا ئەنجامیان دەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی تورکیا تەنھا تەماشاکەری پێشێلکارییەکان نین، بەڵکو وەک دەسەڵاتی داگیرکەر بەرپرسیارێتی ھەڵدەگرن و لە ھەندێک حاڵەتدا راستەوخۆ دەستیان ھەبووە لە تاوانە جەنگییەکان لەو شوێنەی کە تورکیا ناوی دەبات بە ناوچەیەکی ئارام.
رێکخراوەکە پشتڕاستی کردووەتەوە کە سوپای نیشتمانی سوریا بە پاڵپشتی تورکیا، دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی ھەڕەمەکی، بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و جۆرەکانی تری مامەڵەی خراپیان ئەنجامداوە و دەیان کەسیشیان خستووەتە ژێر دادگایی سەربازیی نادادپەروەرانەی بەبێ سزاوە، جگە لە تاڵانکردنی موڵک و ماڵی خەڵک و دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکان.
لەکاتێکدا مشتومرێکی زۆر لەسەر تەندروستی ھەیە و دەنگدەرانی ئەمریکا دڵنیانین لە رەوشی تەندروستی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە ھاوکات کاندیدە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، لە نەخۆشخانەی سەربازی ماریلاند پشکنینی پزیشکی ساڵانەی ئەنجامدا.
دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان لەکاتی گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، بایدن رایگەیاند، ئەنجامەکان لە ئەنجامی پشکنینەکەی ساڵی رابردوو جیاواز نابن کە ئەوکاتە پزیشکەکان رایانگەیاندبوو تەندروستییەکی باشی ھەیە و گونجاوە بۆ ئەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.
کۆشکی سپیش رایگەیاندووە، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان، لە راپۆرتێکدا بە وردی ئەنجامەکان بڵاودەکەنەوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی ئاراستەی وەزارەتی دادی وڵاتەکەی کردووە و تیایدا بڵاوکردنەوە و پێدانی زانیارییە نھێنییەکانی تایبەت بە رەوشی تەندروستی و توانای بەرگری و جۆری چەک و مووشەک و شوێنی مانەوە و زانیاری کەسی ھێزەکانی ئەمریکای بەشەش وڵات بەھەموو جۆرێک قەدەغەکردووە، بۆ پێشێلکردنی بڕیارەکەش سزای قورس و توندی دیاریکردووە.
بەپێی رۆژنامە ئەمریکییەکە بایدن لەو بڕیارەیدا بە روونی مەبەستی لەو شەش وڵاتە روسیا و چین و ئێران و کۆریای باکوور و فەنزوێلا و کوبایە، بڕیارەکەش زانیارییەکانی تایبەت بە بواری دیاری و بایۆمەتری و ھەر زانیارییەکی تر دەگرێتەوە کە دەتوانرێت لە رێگەیانەوە ناسنامەی ھەر سەربازێکی ئەمریکا بزانرێت.
ئەنجومەنی دیموکراتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا، لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە مانگی نیسانی داھاتوو بەڕێوەبچێت، یاسای کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای پەسەندکرد، کە لە ٢٩ بڕگە پێکھاتووە.
بەپێی یاساکە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن لە ٢٠ ئەندام پێکدێت، ماوەی یاساییان چوار ساڵ دەبێت، ئەرکی سەرەکیی کۆمیسیۆنەکەش ئامادەکردنی تۆماری دەنگدەران دەبێت بەگوێرەی مەرجەکانی دەنگدان، ھەروەھا پەسەندکردنی خشتەی قەوارە سیاسییەکان و دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردن و بڕیاردان لە کاتی بوونی تانە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان.
لەگەڵ بەردەوامی ھێرشی حوسییەکان دژی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، سوپای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستووەتەخوارەوە، کە لە کەشتی "ھیسن" لە دەریای سوور نزیک بوونەتەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، ھێرشێکی درۆنییان تێکشاندووە، ئەوەش یەکەمینجارە کە کەشتییەکی جەنگی ئەڵمانی درۆنی حوسییەکان لە دەریای سوور بخاتەخوارەوە، لەو کاتەوەی چووەتە ناو ھەڵمەتی دەریایی "ئسبیدس" کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە لە دەریای سوور راگەیەندرا.
راگەیاندنی ئەو ھەڵمەتە، دوو مانگ دوای پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی دەریایی بوو لەلایەن ئەمریکاوە، کە ١٢%ی بازرگانی جیھانی بە دەریای سووردا تێدەپەڕێت.