گۆتێرێس: نیگەرانین لە کوژرانی زیاتر لە ١٠٠ فەڵەستینی لەکاتی وەرگرتنی ھاوکاری لە غەززە
کوردسات نیوز
١ی ئازاری ٢٠٢٤
١٤٣
گۆتێرێس ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەری سوڕماوە لە دوایین پێشھاتەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەتایبەت کە تائێستا زیاتر لە ٣٠ ھەزار مەدەنی کوژراون.
سەبارەت بە کوژرانی زیاتر لە ١٠٠ فەڵەستینیش لەکاتی وەرگرتنی ھاوکاری مرۆییدا لە غەززە، گۆتێرێس دوپاتیکردووەتەوە کە دەبێت لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بکرێت، بە گرنگیشی زانیوە بە زووترین کات ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت و بارمتەکان ئازادبکرێن و لەرێی ئەنجومەنێکەوە ئەو ئامانجانە بەدیبھێنرێن.