بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، بۆ رێگریكردن لە جەنگ پێویستە ئەنجامی دانوستانە ئەتۆمییەكان باش بن.


رافائیل گرۆسی، دوای كۆبونەوەی لەگەڵ عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە رایگەیاند؛ بۆ رێگریی لە جەنگ پێویستە دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ تاران ئەنجامی باشی هەبێت.


ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێران ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەكان و پابەندبون بە پێورەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ پیتداندنی یۆرانیۆم لە وێستگە ئەتۆمییەكانی خۆیدا.


بە وتەی گرۆسی ئێران ئامادە نییە لە ژێر هیچ فشارێكدا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم كەمبكاتەوە، بەڵام ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دەستپێكردنەوە دانوستانە ئەتۆمییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ٥ كۆ یەك تاوەكو ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ٦٠٪ بۆ رێژەی رێگەپێدراو كەمبكاتەوە.