سەرباری ئەو ھەوڵانەی بۆ رێگریکردن لە فرۆشتنی فرۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ بە تورکیا  لەناو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دران، بەڵام دواجار ئەنجومەنەکە بە کۆی دەنگی ٧٩ ئەندام، رەزامەندیدا لەسەر فرۆشتنی ئەو فرۆکەیە بەبڕی ٢٣ ملیار دۆلار بە تورکیا.

لە بەرامبەریشدا ١٣ ئەندامی ئەنجومەنەکە دژی ئەو ھەنگاوە دەنگیاندا، چونکە پێیانوایە کڕینی ئەو فرۆکەیە تورکیا ھاندەدات بۆ ئەوەی بەردەوامیی بە ھەڵسوکەوتە خراپەکانی بدات.

لە ٢٦ ی کانونی دوەمی ئەمساڵدا، ئیدارەکەی بایدن رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ٤٠ فرۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا،  ئەوەش دوای ئەوەی ئەنقەرە رەزامەندیدا لەسەر بە ئەندامبونی سوید لە ھاوپەیمانی "ناتۆ" .