ئەنجومەنی دیموکراتی خۆبەڕێوەبەری یاسای کۆمیسیاری باڵای ھەڵبژاردنی پەسەندکرد
کوردسات نیوز
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤
١٥٩
ئەنجومەنی دیموکراتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا، لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە مانگی نیسانی داھاتوو بەڕێوەبچێت، یاسای کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای پەسەندکرد، کە لە ٢٩ بڕگە پێکھاتووە.
بەپێی یاساکە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن لە ٢٠ ئەندام پێکدێت، ماوەی یاساییان چوار ساڵ دەبێت، ئەرکی سەرەکیی کۆمیسیۆنەکەش ئامادەکردنی تۆماری دەنگدەران دەبێت بەگوێرەی مەرجەکانی دەنگدان، ھەروەھا پەسەندکردنی خشتەی قەوارە سیاسییەکان و دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردن و بڕیاردان لە کاتی بوونی تانە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان.