جیهان

وتەبێژی کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، ھێزەکانیان مووشەکبارانی ھەردوو شاری قودس و سدیرۆتیان لە ئیسرائیل کردووە، وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر ھێرش و پەلاماری ھێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ھاوڵاتیانی فەلەستین لە مزگەوتی ئەقسا.

ھاوکات سەرای قودس باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین رایگەیاند، ٣٠  مووشەکیان ئاراستەی شاری سدیروتی ئیسرائیلی کردووە.

لەبەرامبەر ئەو ھێرشانەشدا فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومانی کەرتی غەزەیان کردوو، بەگوێرەی زانیارییەکان لە بۆردومانەکەدا نزیکەی ١٠ کەس کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو گروپەی بەرپرسیاربووە لە ھەڵدانی مووشەکەکان کراوەتە ئامانج. 

وتیشی، سەکۆی دژە مووشەک لەناوەراستی ئیسرائیل جێگیر دەکەن.

فراوانبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێناوەو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە گفتوگۆیەکی راوێژکارییان ئەنجامداو بڕیارە راگەیەنراوێک بڵاوبکەنەوەو داوا لە ئیسرائیل بکەن دەستبەرداری رێگری لە فەلەستینییەکان بێت و دان بەخۆیدا بگرێت و رێز لە رەوشی مێژوویی پێگە پیرۆزەکان بگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەلەفزیۆنی رەسمی چین لە زاری لێپرسراوانی نوسینگەی چین بۆ ئەندازیاریی بۆشایی ئاسمانی ئاشکرایکردوە، دوای چاودێریی و لێکۆڵینەوە، گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە  سەعات ٢:٢٤ خولەک بە کاتی گرینیچ موشەکی "لۆنگ مارش فایڤ  بی یاو تو"  کە لە کۆنترۆڵ دەرچووبوو ، دوای ئەوەی بەشێوەیەکی ھەرەمەکی چووەتە بەرگە ھەوای زەویەوە، بەشێکی گەورەی لەسەر زەریای ھندی تێکشکاوە. 

پێشتریش زانایان پێشبینیان کردبوو ئەو موشەکە لە زەریای ھندیدا بکەوێتە خوارەوە چونکە ئاوی ئەو زەریایە لە سەدا ٧٠ ی روکەشی زەوی دادەپۆشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی "وەفا"ی فەلەستینی رایگەیاند، بۆ یادکردنەوەی شەوی قەدر، زیاتر لە ٩٠ ھەزار فەلەستینی لە مزگەوتی "ئەقسا" کۆبوونەوە و نوێژی بە کۆمەڵیان ئەنجامدا، ئەوە سەرباری ئەوەی لێپرسراوانی ئیسرائیل ئاستەنگی زۆریان لەبەردەم ھاووڵاتیان دروست کرد و دەیان بەربەستیان لەسەر رێگەکان بەرەو شاری "قودس" دانا و سەدان کاروانی پاسیش کە بەرەو ئەو مزگەوتە بەڕێکرابوون، گەڕێندرانەوە. 

ھاوکات بۆ دوەمین شەو لەسەر یەک پێکدادان لە نێوان فەلەستنییەکان و پۆلیسی ئیسرائیل لە "قودس" روویدا و بەھۆیەوە ٩٠ کەس برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موجتەبی زونور وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەگەر تا ٢٣ی ئەم مانگە دانوستانەکانی "ڤییەنا" سەبارەت بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئەنجامی نەبێت، ئەوا سەرجەم کامێراکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە وێستگە ئەتۆمییەکانیان دادەخەن، دەبێت ئەو پارچە ڤیدیۆیانەش لەناوببرێن کە لە ماوەی ٣ مانگی رابردوودا لە وێستگەکانیان تۆمارکراون. 

موجتەبی زونور راشیگەیاند، ھیچ شتێکی نوێ لە دانوستانەکانی "ڤییەنا" نەھاتووەتە ئاراوە، ئەگەر بەو شێوەیەش بەردەوام بێت "تاران" چالاکییە ئەتۆمییەکانی زیاتر دەکات و ئاستەنگ لەبەردەم گەیشتنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ وێستگەکانیان دروست دەکەن. 

لە بەرامبەردا، "ویندی شیرمان" یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێشکەوتن لە دانوستانەکانی "ڤییەنا" ھەیە بەڵام ھێشتا رێگەیەکی دوور و درێژیان لەبەردەمدایە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، ئاماری قوربانیانی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە بەردەم خوێندنگەیەکی کچان لە "کابول" گەیشتە ٥٨ کوژراو و ١٥٠ بریندار، شایەتحاڵانیش رایانگەیاند زۆرینەی قوربانییەکان خوێندکار بوون و دەگەڕانەوە بۆ ماڵەوە. 

ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی خستە ئەستۆی بزووتنەوەی "تاڵیبان"، بەڵام وتەبێژی بزووتنەوەکە بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی رەتکردەوە و وتی ئیدانەی ھەموو جۆرە پەلامارێک دەکەن بۆ سەر ھاووڵاتیان. 

ئەو تەقینەوەیە ھاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە کە ژمارەیان ٢٥٠٠ سەربازە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی ئێران بە داخراویی دەبێت و تەوەری سەرەکی بریتی دەبێت لە تاوتوێ کردنی دانوستانەکانی "ڤییەنا" سەبارەت بە رێککەتنی ئەتۆمی و تۆمارە دەنگییەکەی "زەریف" کە ماوەیەکە ئەو وڵاتەی پێوە سەرقاڵ بووە. 

ھاوکات ئەو کۆبوونەوەیە بەبێ ئامادەبوونی "زەریف" دەبێت و لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمان بەشدار دەبن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی لەبارەی تۆمارە دەنگییەکەوە دەکرێن.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەردۆغان  لە پەیامێکیدا بەبۆنەی ڕۆژی ئەوروپا وتی، یەکێتی ئەوروپا پێویستی بە داڕشتنەوە و بۆچوون و میکانیزمی نوێ ھەیە بۆ دەرکردنی بڕیارەکان، وتیشی یەکێتییەکە بەبێ "تورکیا" ناتوانێت بە بەھێزی بمێنێتەوە و پەیوەستیشن بە ئامانجەکەیان بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتییەکە. 
تورکیا دەیان ساڵە ھەوڵی بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا دەدات، بەڵام بەھۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پابەندنەبوون بە بەھاکانەوە، یەکێتییەکە دانوستانەکانی ھەڵپەساردووە.
بە پێی داتا ڕەسمییەکان، ھەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەرووپا لە مانگی نیسانی ڕابردوو گەیشتبووە نزیکەی ١٢٨.٤% و بەھاکەی زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار بووە. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی ھێزی دەریایی ئەمریکا ، کەشتییەکە چەندین جۆر چەکی تێدابووە وەک کڵاشینکۆف و موشەک ھاوێژ و نیشانەشکێن ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو شوێنە دیارینەکراوە کە کەشتیەکەی لێوەھاتووە ، بەڵام ئاماژە دراوەبەوەی کەشتیەکە بەرەو یەمەن ئاراستە کراوە و پێدەچێت ڕەوانەی چەکدارانی حوسی کرابێت کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فێدریکا تۆسکانۆ" سەرۆکی کەمپینی کۆچ لە پڕۆژەی منداڵانی ونبوو لە ئەوروپا ڕایگەیاند، گروپ و ڕێکخراوە تاوانکارەکان لە وڵاتانی ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرفراوان منداڵانی کۆچبەر بە ئامانج دەگرن و بەشێکی زۆری منداڵە تەنیاکان دەبنە قوربانی و بە زۆر کرێکاری و سواڵ و کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکەن و ژمارەیەکیشیان مامەڵەی سێکسییان پێوەدەکرێت.


ڕێکخراوی پڕۆژەی کۆچبەر لە ھەرێمی کوردستان کە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ھۆشیارییە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕوو لە ئەوروپا بکەن، ئاشکرای کرد،  لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨وە تاوەکو کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠،  ١٨ ھەزار و ٢٩٢ منداڵی کۆچبەر لە ئەوروپا بێسەروشوێن بوون، واتە ڕۆژانە ١٦ منداڵ لە ئەوروپا بوونەتە قوربانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا ڕایگەیاند، ئیدارەی واشنتۆن پێی وایە تاران جدی بێت لە دانوستانەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە، بەڵام دیار نییە ئێران تا چەند جددیە لە پابەند بوونی بەم پرسە. ڕوونیشیکردەوە، تاران و واشنتۆن تا ئێستاش لە قۆناغی دانوستاندان.


لەلایەکی تریشەوە، ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری لێپرسراوێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڵاویکردەوە، ئەگەری زۆرە ئێران و ئەمریکا لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا پرسی پابەندبوونی ھەردوو وڵات بە دانوستان و ڕێککەوتنی ئەتۆمی، یەکلایی بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤایرۆسەکە لە ژمارەیەک لە شارەکانی تریش ھاوشێوەی تاران لە تەشەنەسەندنی بەردەوامدایە، لە جەژی ڕەمەزاندا گەشتکردن بۆ ئەو شارانە قەدەغە کراوە.


بەڕێوەبەری گشتیی خۆپارێزیی شارەوانیی تارانیش ڕایگەیاندووە، شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا تاران و چەندین شاری تریشی گرتووەتەوە. ئەو کاربەدەستەی تاران پێشبینیشی کردووە، ڕەوشەکە لە تاران تا مانگێکی تر بەردەوام بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاڤا، سوپای تورکیا گوندەکانی (شۆخانکێ و عاقیب و زیارەت)یان لە ناوچەی شێراوای سەر بە عەفرین تۆپباران کردووە، ھاوکات گوندی (سەموقا) و بەنداوی شەھبا لەلایەن سوپای تورکیاوە تۆپبارانکراون.


سوپای تورکیا لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨وە دەستی بەسەر عەفرین و دەوروبەریدا گرتووە لە ڕۆژئاڤای کوردستاندا، بەردەوامیش ناوچەکانی تۆپباران دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی چین داوای لە ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کەمینەکان لە ھەرێمی (شینگ یانگ) لە چین نەکەن، کە لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیاوە  پێشنیار کراوە، چونکە کۆبوونەوەی لەو جۆرە، ھۆکاری سیاسی لە پشتە.


بڕیارە ڕۆژی چوار شەممەی داھاتوو، باڵیۆزانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لە  نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکە تاوتوێ بکەن.


وڵاتانی خۆرئاوا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەسەڵاتدارانی ھەرێمی (شینگ یانگ) بە دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی کەمینەی (ئیگۆر) لە چەند سەربازگەیەکی تایبەت لە ھەرێمەکە، تۆمەتبار دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(دیمتری بیسکۆف) وتەبێژی کۆشی کرملن ڕایگەیاند، حکومەتی مۆسکۆ تا ئێستاش سەرقاڵی دیراسەکردنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەیە لە نێوان ھەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا.


وتیشی، کرملن خوازیارە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە، کاریگەری لەسەر چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا ھەبێت.


لە ١٣ی مانگی نیسانی ڕابردوودا، (جۆو بایدن) سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدابوو.


بە وتەی دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و ڕووسیا، بڕیارە لە چەند مانگی داھاتوودا، کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان بایدن و پوتن بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئیرەج مەسجدی) باڵیۆزی ئێران لە بەغداد، ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران بەردەوام پشتیوانی لە ھەنگاوەکانی تایبەت بە سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی کردووە لە ناوچەکەدا، بۆ ئەو مەبەستەش تاران پێشوازی لە ھەوڵەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەکات.


وتیشی، حکومەتی عێراق ڕۆڵی بنیاتنەری بینیوە لە نزیکردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە و چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان، لە ڕێی گفتوگۆوە.


باڵیۆزی ئێران لە بەغداد وتیشی، تاران بە بایەخەوە لە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ھەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی سەر ئێران، دەڕوانێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خەڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا، ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان میسڕ و تورکیا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لە کاتێکدا ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی ھەردوو وڵاتدایە، بەڵام لە ھەمان کاتدا ئەم ھەنگاوە لە بەرژەوەندی چەند وڵاتێکدا نییە.


وتیشی، ڕەنگە بە چەند ھۆکارێک لە ڕابردوودا ئاڵۆزیی ھەبووبێت لە نێوان میسڕ و تورکیا، بەڵام بە دڵنیایی کۆتایی بە کێشە و ئاڵۆزییەکان دێت و لە سەرجەم بوارەکاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قاھیرە ئاسایی دەکەنەوە.


پیشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی دەیەوێت ھاوپەیمانیی مێژوویی لەگەڵ گەلی میسڕ بە دەستبھێنێتەوە و بەردەوامی پێبدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...405406407408409...413