جیهان

زنجیرەیەک تەقینەوە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی کردە ئامانج، و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٤٠ کەس کوژران و لانی کەم ٦٠ کەسیش برینداربوون، کە زۆرینەی قوربانییەکان خوێندکارن. 

ھێزە ئەمنییەکانیش رایانگەیاند، تەقینەوەکان تیرۆریستی بووە و لە رێگەی ئۆتۆمبیلی بۆمب رێژکراوەوە بووە کە ژمارەیەک خوێندنگەی کچان کراونەتە ئامانج.

تائێستا ھیچ لایەنێک بە رەسمی بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی کابوڵی نەگرتووەتە ئەستۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی رایگەیاند، (جۆبایدن) سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە ماوەی باری نائاسایی رەوشی سەربازیی لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کە (عێراق و سوریا)ش دەگرێتەوە، بۆ یەک ساڵی تر درێژ بکاتەوە.


بەپێی بڕیارەکە، بە درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی، ئەمریکا دەستکراوە دەبێت بۆ سزادانی ھەر گروپ و لایەنێک لەو وڵاتانە و بلۆککردنی بانکەکانیان، کە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا مامەڵە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئاسانە بتوانرێت بازرگانی دەریایی ئیسرائل پەکبخرێت و ئەو وڵاتەش بۆ یەکەمجار بە درێژایی مێژوو چووەتە ھەڵوێستی بەرگرییەوە.
 حسێن سەلامی، ئاماژەی بۆ ئەوشکردووە، ئەمریکا ناچارە ھەنگاو بە ھەنگاو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بەجێ بھێڵێت، لە ئەفغانستان بەشێک لە ھێزەکانی کشاندووەتەوە، لە عێراقش لەژێر فشاری سیاسی و گرووپەکانی بەرگریدایە بۆئەوەی ھێزەکانی بکشێنێتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(جان ئیف لۆردیان) وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە سەردانەکەی بۆ بەیروت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، سیاسییەکانی لوبنان شکستیان ھێناوە لە پێکھێنانی حکومەت و ئەنجامدانی چاکسازی و بەرگرتن لە ھەرەسھێنانی ئابوری وڵاتەکەیان. وتیشی، سیاسییەکان لە بەردەم (خۆکوژی بە کۆمەڵ)دان.


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڕوون بووەتەوە کارەکتەرە سیاسییەکانی لوبنان بەرپرسیاریەتی ئەو ڕەوشە ھەڵناگرن کە وڵاتەکەیانی تێکەوتووە، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، فشار بکات بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە لوبنان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرھەمی گەنمی جوتیارانی کورد لە کۆبانێ، لە لایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانەوە دەستوتێنرێن، جوتیارانیش دەڵێن، تورکیا بە گرتنەوەی ئاوی فورات و سوتاندنی بەرھەمی گەنم و جۆ، پلانی ھەیە بۆ تینوکردن و بڵاوکردنەوەی برسیەتی لە ڕۆژئاڤای کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(عەبدولکەریم عومەر) ھاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری لایەنی ھەرێمی تۆمەتبار دەکات بە پشتیوانی دارایی داعش و دەڵێت، داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی تر لە سوریا توانا داراییەکانیان وشک نەکراوە و لە لایەن وڵاتێکی ھەرێمییەوە کۆمەک دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھندستان، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٤١٢ ھەزار و ٢٦٢ کەسی تر توشی کۆرۆنا بون و سێ ھەزار و ٩٨٠ توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە. 

بەو شێوەیەش کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ھندستان ٢١ ملیۆنی تێپەڕاندوە و کۆی گشتی گیانلەدەستدانیش بە کۆرۆنا لەو وڵاتە بۆ ٢٣٠ ھەزار و ١٦٨ بەرز بووەتەوە. 

بە وتەی لێپرسراوانی تەندروستی ھندستانیش، ئەوەی لە ئێستادا کێشەی گەورەی بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتەکە دروستکردوە، کەمبونەوەی ئۆکسجینە، کە بەھۆی نەمانی لە نەخۆشخانەکاندا لە بازاڕی رەشدا بە نرخێکی زۆر گران مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھمەن مورادنیا پارێزگاری سنە رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی ئێران شارەکانی بانە و مەریوانی لەپارێزگای سنە وەک ناوچەی ئازادی ‏بازرگانیی و پیشەسازیی پەسەندکردوە.

وتیشی، ئەو بڕیارە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت ‏لەسەر دابەزاندنی رێژەی بێکاری و نەمانی دیاردەی کۆڵبەری و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان.

ھاوکات پارێزگارەکانی ئیلام و کراماشانیش ئاماژەیان بەوە کردوە، قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان و شاری میھرانیش لە پارێزگای ئیلام بە ھەمان شێوە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی ئێرانەوە وەک ناوچەی ئازادی ‏بازرگانیی و پیشەسازیی پەسەندکراون.

پێشتریش ئەم بڕیارە لە پەرلەمانی ئێران پەسەندکرابوو، بەڵام ‏ناوەندنی پاراستنی دەستور پەسەندی نەکردبوو، دواتر ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی ئێران ئەو پرسەی یەکلایی کردەوە و پەسەندیکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید نمەکی وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ھەندێک لە پارێزگاکانی ئێران حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای ھندی تۆمار کراوە، ئەمەش رەوشی ئێران لە رووی ئامارەکانی کۆرۆناوە خراپتر دەکات، چونکە ئەو جۆرەی کۆرۆنا مەترسیدارترینە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو حاڵەتانە ١٠یان لە کۆمەڵگەیەک لە پارێزگای ئازربیجانی خۆرئاوا تۆمارکراوە کە لەلایەن ژمارەیەک ھندییەوە بەڕێوەدەبرێت، لە پارێزگای یەزدیش حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای ھندی تۆمار کراوە و لە پارێزگای قومیش ٣ حاڵەتی توشبوون ھەیە. 

وەزیری تەندروستی ئێران ئاشکراشیکردوە، جگە لە کۆڤید ١٩، تا ئێستا کۆرۆنای بەریتانی و ھندی و کۆرۆنای ئەفریقای باشوریش لە ئێران تۆمارکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدی تورکیا و میسڕ بە سەرۆکایەتی جێگرانی وەزیری دەرەوە دوای دوو ڕۆژ کۆبوونەوە لە قاھیرە ڕاگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، لە گفتوگۆکاندا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕەوشی ناوچەکە بە گشتی و ڕەوشی سوریا و عێراق و لیبیا تاوتوێ کراوە و جەختکراوەتەوە لەسەر بەدیھێنانی ئاشتی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.


ڕوونیشیکردووەتەوە، ھەردوولا ھەڵسەنگاندن بۆ ئەم گەڕەی دانوستانەکان و ڕێککەوتن لەسەر ھەنگاوەکانی داھاتوو دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی سانای سوریا بڵاویکردەوە، سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمرۆ ئیسرائیل بە مووشەک، چەند کارگەیەکی پیشەسازی پلاستیکی لە پارێزگای "لازقییە" کردۆتەوە ئامانج و سیستمی دژە مووشەکی وڵاتەکەی، بەرپەرچی بەشێک لە مووشەکەکانی داوەتەوە، بەڵام بەشێکیان زنجیرەیەک تەقینەوەی لە "لازقییە" و " تەرتووس" دروستکردووە، کە بەھۆیەوە کەسێک کوژراوە و شەش کەسی تریش برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە لە لەندەن بەشداری لە کۆبونەوەکانی گروپی ٧ دەکات ڕایگەیاندووە، ئەمریکاو ئەندامەکانی تری گروپەکە کۆکن لەسەر ئەوەی کە پێویستە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا بدۆزرێتەوە و سەرجەمیشیان پابەندن بە ھەوڵەکانیان لەوبارەیەوە ،ھەروەھا بە گرنگی دەزانن کە میکانیزمێکی گونجاو بۆ گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو وڵاتـە بدۆزرێتەوە ، بلینکن جەختیشیکردۆتەوە لەوەی بەردەوامیی بەکارەکان دەدەن بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بریاری ٢ ھەزار و ٢٥٤ ی ئەنجومەنی ئاسایشی تایبەت بە سوریا تا بەو رێگەیە کۆتایی بە قەیران و نەھامەتییەکانی گەلی سوریا بھێنن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کلچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لە تورکیا رەخنەی لە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی حزبی بزووتنەوەی نەتەوەیی گرتووە، کە وتبووی رەشنوسی نوێی دەستوری وڵاتەکە کۆتایی ھاتووە.

کلچدار ئۆغلۆ رایگەیاند، ئەو رەشنوسەی دەستور کە باخچەلی باسی دەکات نەیانبینیوە و لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا بە فەرمان و رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوە دەبرێت، متمانەش لە نێو دامەزراوەکانی دەوڵەت و دادگا و پەرلەمان و خەڵک نەماوە.

پێشتر دەوڵەت باخچەلی رایگەیاندبوو حزبەکەی رەشنوسی دەستوریان تەواو کردووە و لە ١٠٠ ماددە پێکھاتووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند سەرچاوەیەکی سعودی رایانگەیاندووە، ریاز قەدەغەکردنی حەج تاوتوێ دەکات لە زیارەتکارانی وڵاتانی دەرەوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە و ھۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی جۆرە جیاوازەکانی کۆرۆنا گەڕێنراوەتەوە.

بەر لە رێکارەکانی کۆرۆنا، ساڵانە زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس دەچوونە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و داھاتەکەشی بۆ ئەو وڵاتە دەگەیشتە نزیکەی ١٢ ملیار دۆلار.

"محەمەد بن سەلمان" جێنشینی سعودیەش پلانی وابوو بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی عومرەکان و حاجیان بگەیەنێتە ١٥ ملیۆن و بۆ ساڵی ٢٠٣٠ بۆ ٣٠ ملیۆن زیادی بکات، بەڵام لە ئێستادا ئەو پلانانە بۆ پێشوازیکردن لە حاجیانی دەرەوەی وڵات راگیراوە و تەنھاش رێگە بەو حاجیانەی ناوخۆی سعودیە دەدرێت حەج بکەن، کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە یاخود بەر لە ٦ مانگ چاکبوونەتەوە، کۆتوبەندیش لەسەر تەمەنی حاجیانی ناوخۆ دادەنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ھاوکات لەگەڵ بانگەشەکانی (بەشار ئەسەد) بۆ ھەڵبژاردن، حکومەتی ڕیاز پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق ئاسایی دەکاتەوە و (خالید حەمیدان) سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سعودیە، بە نھێنی سەردانی دیمەشقی کردووە و چاوی بە (عەلی مەملوک) ھاوتا سورییەکەی کەوتووە.


ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، پەیوەندییەکانی حکومەتی دیمەشق بە حزبوڵای لوبنانی و بوونی سەربازگەکانی ئێران لەو وڵاتە، تەوەری کۆبوونەوەکانی نێوان (حەمیدان و مەملوک) بوون، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە حکومەتی (ریاز و دیمەشق)، زانیارییەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، بە بریاری جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر پێداچوونە بە سیاسیەتی وەرگرتنی کۆچبەراندا دەکرێت و ژمارەی وەرگرتنی کۆچبەران دەگەیەندرێتە ئاستێکی مێژوویی، بە جۆرێک ئەمساڵ ٦٢ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر وەردەگیرێن و ساڵی داھاتووش ژمارەکە دەگەیەندرێتە ١٢٥ ھەزار کۆچبەر، ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد تڕەمپ، ساڵانە تەنھا ١٥ ھەزار کۆچبەر مافی مانەوەیان لە ئەمریکا پێدەدرا.


گۆڕانکاری لە سیاسیەتی وەرگرتنی کۆچبەرانی لە ئەمریکا، دوای ئەوە دێت جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەردەوامی بە سیاسەتی دۆناڵد تڕەمپ دەدات، بۆ وەرگرتنی ١٥ ھەزار کۆچبەر لە ساڵێکدا بەڵام ئەو بڕیارە کاردانەوە و نیگەرانی گەورەی لێکەوتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...406407408409410...413