بایدن ماوەی باری نائاسایی لە عێراق و سوریا بۆ ساڵێکی تر درێژکردەوە
٧ی ئایاری ٢٠٢١
٨٧٨
کۆشکی سپی رایگەیاند، (جۆبایدن) سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە ماوەی باری نائاسایی رەوشی سەربازیی لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کە (عێراق و سوریا)ش دەگرێتەوە، بۆ یەک ساڵی تر درێژ بکاتەوە.
بەپێی بڕیارەکە، بە درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی، ئەمریکا دەستکراوە دەبێت بۆ سزادانی ھەر گروپ و لایەنێک لەو وڵاتانە و بلۆککردنی بانکەکانیان، کە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا مامەڵە بکەن.