وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە لە لەندەن بەشداری لە کۆبونەوەکانی گروپی ٧ دەکات ڕایگەیاندووە، ئەمریکاو ئەندامەکانی تری گروپەکە کۆکن لەسەر ئەوەی کە پێویستە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا بدۆزرێتەوە و سەرجەمیشیان پابەندن بە ھەوڵەکانیان لەوبارەیەوە ،ھەروەھا بە گرنگی دەزانن کە میکانیزمێکی گونجاو بۆ گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو وڵاتـە بدۆزرێتەوە ، بلینکن جەختیشیکردۆتەوە لەوەی بەردەوامیی بەکارەکان دەدەن بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بریاری ٢ ھەزار و ٢٥٤ ی ئەنجومەنی ئاسایشی تایبەت بە سوریا تا بەو رێگەیە کۆتایی بە قەیران و نەھامەتییەکانی گەلی سوریا بھێنن.