ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ھاوکات لەگەڵ بانگەشەکانی (بەشار ئەسەد) بۆ ھەڵبژاردن، حکومەتی ڕیاز پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق ئاسایی دەکاتەوە و (خالید حەمیدان) سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سعودیە، بە نھێنی سەردانی دیمەشقی کردووە و چاوی بە (عەلی مەملوک) ھاوتا سورییەکەی کەوتووە.


ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، پەیوەندییەکانی حکومەتی دیمەشق بە حزبوڵای لوبنانی و بوونی سەربازگەکانی ئێران لەو وڵاتە، تەوەری کۆبوونەوەکانی نێوان (حەمیدان و مەملوک) بوون، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە حکومەتی (ریاز و دیمەشق)، زانیارییەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.