ئێران: وڵاتانی ناوچەکە ئاڕاستەیەکی نوێیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان گرتووەتەبەر
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢١
٤١٥
(ئیرەج مەسجدی) باڵیۆزی ئێران لە بەغداد، ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران بەردەوام پشتیوانی لە ھەنگاوەکانی تایبەت بە سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی کردووە لە ناوچەکەدا، بۆ ئەو مەبەستەش تاران پێشوازی لە ھەوڵەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەکات.
وتیشی، حکومەتی عێراق ڕۆڵی بنیاتنەری بینیوە لە نزیکردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە و چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان، لە ڕێی گفتوگۆوە.
باڵیۆزی ئێران لە بەغداد وتیشی، تاران بە بایەخەوە لە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ھەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی سەر ئێران، دەڕوانێت.