پەرلەمانی ئێران لەسەر دانوستانی ڤییەنا و تۆمارە دەنگییەکەی زەریف کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٩ی ئایاری ٢٠٢١
٧٣٩
کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی ئێران بە داخراویی دەبێت و تەوەری سەرەکی بریتی دەبێت لە تاوتوێ کردنی دانوستانەکانی "ڤییەنا" سەبارەت بە رێککەتنی ئەتۆمی و تۆمارە دەنگییەکەی "زەریف" کە ماوەیەکە ئەو وڵاتەی پێوە سەرقاڵ بووە.
ھاوکات ئەو کۆبوونەوەیە بەبێ ئامادەبوونی "زەریف" دەبێت و لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمان بەشدار دەبن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی لەبارەی تۆمارە دەنگییەکەوە دەکرێن.