کرملن: ڕووسیا تا ئێستا بڕیاری لە بارەی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان پوتن و بایدن نەداوە
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢١
٢٨٤
(دیمتری بیسکۆف) وتەبێژی کۆشی کرملن ڕایگەیاند، حکومەتی مۆسکۆ تا ئێستاش سەرقاڵی دیراسەکردنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەیە لە نێوان ھەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا.
وتیشی، کرملن خوازیارە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە، کاریگەری لەسەر چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا ھەبێت.
لە ١٣ی مانگی نیسانی ڕابردوودا، (جۆو بایدن) سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدابوو.
بە وتەی دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و ڕووسیا، بڕیارە لە چەند مانگی داھاتوودا، کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان بایدن و پوتن بەڕێوەبچێت.