ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەفغانستان گەیشتە ٢٠٨ کەس
کوردسات نیوز
٩ی ئایاری ٢٠٢١
٣٥٤
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، ئاماری قوربانیانی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە بەردەم خوێندنگەیەکی کچان لە "کابول" گەیشتە ٥٨ کوژراو و ١٥٠ بریندار، شایەتحاڵانیش رایانگەیاند زۆرینەی قوربانییەکان خوێندکار بوون و دەگەڕانەوە بۆ ماڵەوە.
ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی خستە ئەستۆی بزووتنەوەی "تاڵیبان"، بەڵام وتەبێژی بزووتنەوەکە بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی رەتکردەوە و وتی ئیدانەی ھەموو جۆرە پەلامارێک دەکەن بۆ سەر ھاووڵاتیان.
ئەو تەقینەوەیە ھاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە کە ژمارەیان ٢٥٠٠ سەربازە.