جیهان

ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، پێویستە ئێران لە زووترین کاتدا بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەننا بەو ئامانجەی ئەو دەستکەوتانەی بۆ ژیانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە دانوستانەکاندا بەدیھاتووە لە دەست نەچن. 


دەشڵێت، دەبێت ئێران دەرفەتی دانوستانەکانی ڤییەننا لە دەست نەدات و بزانێت کە ناکرێت تا ھەتایە ئەو دانوستانە درێژ بکرێتەوە.


دوو رۆژ بەر لە ئێستاش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ھەمان داوای لە ئێران کرد و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی سەرۆکی نوێی ئێران رایگەیاند، پێویستە تاران بە زوویی بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەننا و لە بەرامبەریشدا رەئیسی دوپاتیکردەوە کە پێویستە لە دانوستانەکاندا مافەکانی ئێران پارێزراو بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژنامەی (وەتەنی) نیمچە رەسمی حکومەتی سوریا رایگەیاند: ئەمریکا لە ھەوڵی پێکھێنانی ھێزێکی نوێییە لە چەکداری ھۆزە عەرەبەکانی لە (حەسەکە و قامیشلۆ) و ناوچەکانی دەوروبەری دێرەزۆر، بۆ رکێفی کردنی ناوچە عەرەب نشینەکان.
ھۆزەی (تەی) نزیک لە حکومەتی دیمەشق زانیارییەکانی پشتڕاستکردۆتەوە و رایگەیاندووە" ئەمریکا دۆخی ئابوری سوریای قۆستۆتەوە بە کڕینی چەکداری ھۆزە عەرەبەکان، و سەدان چەکداری گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنیش لە پارێزگاکانی ترەوە پەیوەندیان بەو ھێزە نوێوە کردووە، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا بە رەسمی پێکھێنانی ئەو ھێزەی رانەگەیاندووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر شاری "فەیزئاباد"، ناوەندی ویلایەتی "بەدەخشانلە باکوری "ئەفغانستان" گرتووە و ئەوەش پایتەختی نۆیەمین ویلایەتە کە تاڵیبان پاش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، کۆنتڕۆڵی دەکات.
ھاوکات رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە تاڵیبان کرد، کۆتایی بە ھێرشەکانی بۆ سەر شارەکانی ئەفغانستان بھێنێت، راشیگەیاند، چەندین راپۆرتیان سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ  لەلایەن چەکدارانی ئەو گروپەوە پێگەیشتووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ماوەی ١٥ رۆژە ئاگری دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە و  "بەکر پاکدەمیرلی"، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش رایگەیاند، ئاگری دارستانەکانی ناوچەی "بۆدروم"ی سەر بە پارێزگای موغڵا کۆنترۆڵکراوە، بەوەش لە کۆی ١٧٥ ئاگر کە  دارستانەکانی تورکیای گرتەوە، ١٧٤ ئاگریان کۆنترۆڵ کراوە و لە ئێستادا تەنھا ئاگری دارستانەکانی کۆیەجەیزی سەر بە موغڵا ماوە و تیمەکان ھەوڵ دەدەن بە زووترین کات کۆنترۆڵی بکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پاش پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا، "ویلیام بێرنز" بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لەگەڵ "نەفتالی بێنێت" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی "دەیڤد بارنیا" سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل "موساد" بەڕێوەچوو.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی ھاوکارییەکانی نێوان "واشنتۆن و تەلئەبیب" لە بوارەکانی ئەمنی و ھەواڵگریدا، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، ھەروەک رەوشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و بە جەختکردنەوەی لەسەر پرسی "ئێران"، تاوتوێ کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی سوریا ڕێگا نادات خواردن و سوتومەنی و دەرمان بگاتە ئەو ناوچەیە، ھاوسەرۆکی کاروباری کشتوکاڵی ھەرێمی عەفرینیش ھۆشداری ڕوودانی کارەساتی مرۆیی دەدات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە، لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا پۆلیسی تورکیا، (بەلما نێرگز) ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە موش دەستگیرکردووە و لە لقی بەرەنگابوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری موش دەستبەسەرکراوە،.


ھەرچەندە ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بە بڕیاری داواکاری گشتی ٤ ڕۆژ بە دەستبەسەری دەمێنێتەوە.


ھاوکات لە ھەڵمەتێکی تردا لە شاری مێرسین لە باکوری کوردستان پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی ئاکدەنیز، چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە، دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێرسین کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(عەلی خامنەیی) ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، بەھۆی سەرقاڵییان بە پرسی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران، لە ھەفتەی ڕابردوودا لێپرسراوانی باڵا کەمتەرخەم بوون لە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھەنگاوەکان وەک پێویست نەبوون.

(خامنەیی) داواشیکرد لە ڕێگەی ھاوردە و بەرھەمھێنانی ناوخۆییەوە، ڤاکسین بگاتە دەستی خەڵک و ‌بە زووترین کات بکوترێن.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەرامبەریشدا سەرۆک کۆماری ئێران، جەختی لە پاراستنی مافی ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا کردەوە و ڕایگەیاند، لە ھەر دانوستانێکدا پێویستە مافی گەلی ئێران و بەرژەوەندییەکانیان پارێزراو بێت.


تا ئێستا شەش خولی دانوستان لە نێوان ئەندامانی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بەڕێوەچووە، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیش چاوەڕوانی ھەڵوێستی ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئێران دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانی لە پەیامێکدا لە تویتەر پابەندبوونی ھەسەدەی بە کارکردنی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دووپاتکردەوە.


جەختیشی کردەوە، ھەسەدە ھێزێکی سورییە و ئەرکی بەرگریکردنە لە دەستکەوتەکانی گەلی سوریا و نابێتە ھێزێک ھەڕەشە لە سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی بلومبێرگ لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا دوای چەند مانگێک لە دانوستانە ئەتۆمییەکان و شکستھێنان لە گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئامادەن پێداچوونەوە بە بژاردەکانیان لە بەرامبەر ئێران بکەن، لەوانەش بژاردەی سوککردنی سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران، بە مەرجێک ئەو وڵاتەش چالاکییە ئەتۆمییەکانی سڕ بکات.


ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئیدارەی جۆو بایدن ڕووبەڕووی ڕاستییەکی تاڵ بووەتەوە کە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەوانەیە ھیچ سودێکی نەبێت، لە کاتێکدا ئێران ڕێگەیەکی ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکا و ڕەنگە بیگەیەنێتە چەکی ئەتۆمی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای توندکردنی ڕێوشوێنەکان لەسەر سنووری لیتوانیا بۆ ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران، ئێستا کۆچبەران ڕێگەی پۆڵەندا بۆ پەڕینەوە لە بێلاروسەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەکاردەھێنن، بەڵام پۆڵەنداش ڕێگری لە چوونی ئەو کۆچبەرانە بۆ خاکی وڵاتەکەی دەکات و لەو چوارچێوەدا پاسەوانیی سنووریی پۆڵەندا لە ڕۆژی ھەینییەوە، ٣٤٩ کۆچبەری نایاساییان لە سنوورەکانیان لەگەڵ بێلاروس دەستگیرکردووە، کە زۆرینەیان ھاوڵاتی عێراق و ئەفغانستانن، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە لێشاوی کۆچبەران بەرەو سنوورەکانی پۆڵەندا.


ڕۆژی دووشەممە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٨٠ کۆچبەری عێراقی، لە فڕۆکەخانەی مینسکی پایتەختی بێلاروسەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ بەغداد و تەرمی ئەو کۆچبەرە عێراقیانەش دەگەڕێننەوە، کە لەسەر سنووری لیتوانیا و بێلاروس گیانیان لە دەستداوە.


بەھۆی ناکۆکییە سیاسیەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا، حکومەتی بێلاروس ئاسانکاری دەکات بۆ پەڕینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە سنوورەکانیەوە بەرەو ئەوروپا، بەو ھۆیەوە ھەزاران کۆچبەری عێراقی و سوری و ئەفغانی لەسەر سنوورەکانی بێلاروس و وڵاتانی ئەوروپا گیریانخواردووە و لە ڕەوشێکی خراپی مرۆییدا دەژین. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ئەو مانۆڕە مەترسیدارە و ھەڕەشەیە بۆ سەر گەلی کۆریای باکور و ئاڵۆزی لە نیمچە دوورگەی کۆریا دروست دەکات.


بە وتەی "کیم یۆ جونگ" ، ھەڵوێستە سەربازییەکانی ئەمریکا ئاماژەن بۆ ئەوەی لە چارەسەری دیپلۆماسی جدی نییە و بەدیھێنانی ئاشتیش بە ھەڵوەشانەوەی ھێزە سەربازییەکەی دەبێت لە باشور.


لە دوای جەنگی کۆریاوە کە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٥٣ بەردەوام بوو، ئەمریکا ٢٨ ھەزار و ٥٠٠ سەربازی لە کۆریای باشور جێگیر کردووە، بەھۆشیەوە ڕەوشی نیمچە دوورگەی کۆریا لە ئاڵۆزیدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لوید ئۆستن" وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، داوای ڕەزامەندی "جۆو بایدن" دەکات بۆ ئەوەی تا مانگی ئەیلولی داھاتوو کوتانی تەواوی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بکرێتە ناچاریی.


"جۆن کێربی" وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لە کۆی یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی لانی کەم ٧٣٪یان دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، بە یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار سەربازی یەدەگیشەوە ڕێژەی وەرگرانی ڤاکسین لە نێو سەربازاندا بۆ ٥٦٪ کەمدەبێتەوە.


وتیشی، ئەو ڕێژەیە کەمە و ترسی ئەوە ھەیە کە کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئامادەیی سەربازیی ھێزە ئەمریکییەکان دروست بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاند، ئێران دەستبەرداری دانوستانەکانی ڤییەنا لە بارەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی نەبووە، بەڵکو سەرقاڵی گۆڕانکارییە لە ئیدارەی حکومەت، سەرۆکی نوێی ئێرانیش، بە مەرجی لابردنی سەرجەم سزاکان پێشوازی لە ھەر دانوستانێک دەکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی تەواوی ھەوڵی خۆیان خستووەتەگەڕ و لە ئازاری خەڵک تێدەگەن کە ماڵ و حاڵیان لە دەستداوە، بەڵام ئەولەویاتیان ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکە و زیانلێکەوتووانیش قەرەبوو دەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...367368369370371...413