ئاژانسی بلومبێرگ لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا دوای چەند مانگێک لە دانوستانە ئەتۆمییەکان و شکستھێنان لە گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئامادەن پێداچوونەوە بە بژاردەکانیان لە بەرامبەر ئێران بکەن، لەوانەش بژاردەی سوککردنی سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران، بە مەرجێک ئەو وڵاتەش چالاکییە ئەتۆمییەکانی سڕ بکات.


ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئیدارەی جۆو بایدن ڕووبەڕووی ڕاستییەکی تاڵ بووەتەوە کە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەوانەیە ھیچ سودێکی نەبێت، لە کاتێکدا ئێران ڕێگەیەکی ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکا و ڕەنگە بیگەیەنێتە چەکی ئەتۆمی.