"لوید ئۆستن" وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، داوای ڕەزامەندی "جۆو بایدن" دەکات بۆ ئەوەی تا مانگی ئەیلولی داھاتوو کوتانی تەواوی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بکرێتە ناچاریی.


"جۆن کێربی" وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لە کۆی یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی لانی کەم ٧٣٪یان دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، بە یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار سەربازی یەدەگیشەوە ڕێژەی وەرگرانی ڤاکسین لە نێو سەربازاندا بۆ ٥٦٪ کەمدەبێتەوە.


وتیشی، ئەو ڕێژەیە کەمە و ترسی ئەوە ھەیە کە کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئامادەیی سەربازیی ھێزە ئەمریکییەکان دروست بکات.