ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر شاری "فەیزئاباد"، ناوەندی ویلایەتی "بەدەخشانلە باکوری "ئەفغانستان" گرتووە و ئەوەش پایتەختی نۆیەمین ویلایەتە کە تاڵیبان پاش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، کۆنتڕۆڵی دەکات.
ھاوکات رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە تاڵیبان کرد، کۆتایی بە ھێرشەکانی بۆ سەر شارەکانی ئەفغانستان بھێنێت، راشیگەیاند، چەندین راپۆرتیان سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ  لەلایەن چەکدارانی ئەو گروپەوە پێگەیشتووە.