پاش پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا، "ویلیام بێرنز" بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لەگەڵ "نەفتالی بێنێت" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی "دەیڤد بارنیا" سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل "موساد" بەڕێوەچوو.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی ھاوکارییەکانی نێوان "واشنتۆن و تەلئەبیب" لە بوارەکانی ئەمنی و ھەواڵگریدا، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، ھەروەک رەوشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و بە جەختکردنەوەی لەسەر پرسی "ئێران"، تاوتوێ کراوە.