جیهان

پێگەی سی ئێن ئێن تورک بڵاویکردەوە، لە دارستانەکانی شارۆچکەی چەشمە سەر بە پارێزگای ئیزمیر ئاگر کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە وشکانی و ئاسمانەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و بۆ خێرا کوژانەوەی ئاگرەکەش سێ ھەلیکۆپتەر ڕەوانەی ناوچەکە کراون، بای بەھێزی ناوچەکەش کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی سەختکردووە.

کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو تورکیا کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئاگری دارستانەکانی باشوری وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە زۆرترین زیان بەر دارستانەکانی پارێزگاکانی ئەنتاڵیا و موغڵا کەوت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، ٢٩ ھەزار و ٧٠٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، ٤٦٦ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.


ھەر بە پێی ئامارەکە کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە، ٤ ملیۆن و ٣٨٩ ھەزار و ٨٥ کەس، تا ئێستاش ٩٧ ھەزار و ٢٠٨ کەس گیانیان لە دەستداوە.


وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش ڕێوشوێنی پێویستی بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گرتووەتەبەر، و قەدەغەی ھاتووچۆی نیمچەیی لە بەشێکی زۆری شارە گەورەکان ڕاگەیاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، سنورەکانی نێوان لیتوانیا-بیلاروسیا، بووەتە ناوەندی پەڕینەوەی کۆچبەران بە شێوەی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ٣٧ وڵاتەوە کۆچبەر بە نایاسایی خۆیان دەگەیەننە سنورەکانی لیتوانیا کە ٦٠٪یان عێراقین. 

دەشڵێت، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دەروازە سنورییەکانی یەکێتی ئەوروپایان بەزاندووە، لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتووەتە سەرو ٨٢ ھەزار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی عەفرین بڵاویکردەوە، لە ١٠ مانگی ئاب لە گوندی جەلەمە سەر بە ناوچەی جندێرێس سەر بە عەفرین چوار ھاوڵاتی مەدەنی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە رفێنراون، لە گوندی قورتقولاقی سەر بە شاروچکەی شەرا لە عەفرین ١٥ ھاوڵاتی سیڤیل رەفێنراون و ٢٠ خانوی ھاوڵاتیانی ھەمان گوند لەلایەن چەکدارەکانەوە روخێنراون، لە ناوچەی عەزازیش دوو ھاوڵاتی خەڵکی عەفرین لەلایەن چەکدارانەوە رفێندراون.


بە پێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی عەفرین، چەکدارانی سەر بە تورکیا لە گرێ سپی دوو ژن و منداڵێکی ساوایان لە ١١ی ئەم مانگەوە رفاندوووە و بەرەو شوێنێکی نەدیار براون و بۆ ئازادکرنیشیان داوای فیدیە لە کەسوکاریان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا رایگەیاند، لەماوەی حەوت مانگی رابردوودا زیاتر لە ٣٧ ھەزار کۆچبەری نایاسایی لە ٢٢ شاری ئەو وڵاتە دەستگیرکراون و دیپۆرتی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆچبەرانەی دیپۆرتکراونەتەوە زۆرینەیان، ئەفغانین و لە نێویشیاندا ژمارەیەک کۆچبەری پاکستانی و وڵاتانی دراوسێی تێدایە. 


وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش رایگەیاندووە، وڵاتەکەیان پێشوازی لە کۆچبەرانی ئەفغانی ناکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی سەرەتای ئەمساڵدا بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێژەی ٥٩٪ زیادیکردووە، چونکە ساڵی ڕابردوو بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و داخستنی سنوورەکان، چوونی کۆچبەران بۆ ئەوروپا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد.

ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٨٢ ھەزار کەس بە نایاسایی لە ڕێگەی خۆرئاوای بەڵکانەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەش خەڵکی سوریا و ئەفغانستانن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەریتانیش ڕایگەیاند، ٦٠٠ سەرباز ڕەوانەی ئەفغانستان دەکات بۆ ھاوکاریکردنی گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیانیان لەو وڵاتە.

(خڵوسی ئاکار)، وەزیری بەرگری تورکیاش لە بارەی لە ئەستۆگرتنی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی کابوڵ لەلایەن ھێزەکانیانەوە ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەم بابەتە یەکلادەکەنەوە، بەڵام گیانی سەربازەکانیان ناخەنە مەترسی جدییەوە.

حکومەتی کابوڵیش ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی ئەو ھێزانەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ وڵاتەکەیان، بۆ پشتیوانی سوپای ئەفغانستان نییە لە بەرامبەر ھێرشەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی کەیھام لە شاری پلیماوس، چەکدارێک بە ھۆکارێکی نادیار، تەقەی ھەڕەمەکی لە خەڵک کردووە و بەھۆیەوە سێ ژن و دوو پیاو کوژراون و دواتر تەقەکەرەکەش لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

جۆنی مێرسێر نوێنەری پلیماوس لە پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، یەکێک لە کوژراوەکان منداڵە و تەمەنی خوار ١٠ ساڵە، دەشڵێت، ڕووداوەکە تیرۆریستی نەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای سوتانی دارستانەکان و ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیا، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ناوچەکانی ھەرێمی دەریای ڕەشی لە باکوری تورکیا گرتووەتەوە و بەوھۆیەشەوە لافاو لە شارەکانی کاستامۆنۆ و بارتن و سینۆپی دروستبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی (جمھوریەت)ی تورکیا ئاشکرایکردووە، سەرەڕای قەیرانی دارایی و دابەزینی بەھای لیرە، پارتی دەسەڵاتداری تورکیا (ئاکەپە)، پلانی ھەیە بە بڕی یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ، (١٠٠) گرتووخانەی نوێ دروست بکات، بەمەش ژمارەی گرتووخانەکان لە تورکیا دەگاتە (٢٣١) گرتووخانە.


سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە، بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی دادی تورکیا، لە دوای ساڵی ٢٠١٦ەوە ژمارەی زیندانیکراوەکان گەیشتووەتە ٣٠٠ ھەزار کەس، کە زۆرینەیان لەسەر دۆسیەی سیاسی دەستبەسەرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دەزگای ھەواڵگری تورکیا ئاسانکاری کردووە بە مەبەستی گواستنەوەی سەدان گەورە تیرۆریست لە سوریاوە بۆ ناو لیبیا، ئاماژە بەوەشکردووە، لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠ ھەزار توندڕەو لە تونسەوە چونەتە ناو لیبیا.
راشیگەیاندوە، ھەمان سیناریۆی ساڵی ٢٠١٦ دووبارە دەبێتەوە، بەوەی ھەزاران توندڕەو لە وڵاتانی ئەوروپاوە لە ھەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن بە گروپە تیرۆریستی و توندڕەوەکان، خۆیان بگەیەننە لیبیا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا رایگەیاند، دوای دۆزینەوەی تەرمی ٤ کەسی تر، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی لافاوی شارەکانی باکوری وڵات گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣١ کەس بەرزبۆتەوە، (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماریش سەردانی ناوچە کارەساتبارەکانی کرد و لە شاری (سینۆپ) لەبەردەم خەڵکی ناوچەکەدا وتی/ ھاوڵاتیانی ناوچە زیان لێکەوتوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە و ھەرسێ شاری (بارتن و کاستا مانۆ و سینۆپی)شی بە ناوچەی کارەساتبار راگەیاند.
لێدوان
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەبیحەڵڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانیان ناوچەی "غەزنی"یان لە باشوری کابوڵی پایتەخت کۆنترۆڵکردووە، گرتوخانەی قەندەھاریشیان شکاندووە و سەدان بەندکراوەکانیشیان بۆ ناوچەیەکی ئارام گواستووەتەوە.

ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، پێشڕەوییەکانی تاڵیبان ئاماژەیە بۆ راگەیاندنی سەرکەوتن لە گۆڕەپانی شەڕدا، بۆیە پێویستە ھەنگاوەکان بۆ کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ رێککەوتنێکی ئاشتی لە ئەفغانستان خێراتربکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پرۆس ئیلوارد راوێژکاری سەرۆکی جێبەجێکاری رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاندووە، پێویستە سەرکردەکانی جیھان و بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکانی کۆمپانیاکانی دەرمان، ھەنگاوی پێویست بنێن بۆ کۆتاییھێنان بەو نادادپەروەری و نا یەکسانیەی لە دابەشکردنی ڤاکسینەکان لە نێو وڵاتاندا ھەن. 

راشیگەیاندووە، ٢٠ کەس لە جیھاندا توانای چارەسەرکردنی ئەو گرفتەیان ھەیە، ئەوانیش ئەو کەسانەن کە سەرۆکایەتی کۆمپانیا گەورەکانی تایبەت بە دابەشکردنی ڤاکسینەکان دەکەن.

 لێپرسراوەکەی تەندروستی جیھانی وتیشی، پێویستە ئەو کەسانە کار بکەن بۆ ئەوەی تا کۆتایی مانگی ئەیلول ئەو گرفتە چارەسەر بکەن و گرەنتی ئەوە بکەن رێژەی لە سەدا ١٠ ی دانیشتوانی ھەر وڵاتێک لە جیھاندا ڤاکسین وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵی تورکیا ئاشکرایان کرد، شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین لە کەناراوەکانی باکوری تورکیا، بووەتە ھۆی دروستبونی لافاوێکی بەھێز لە ناوچەکەدا.

موئامەر یانک سەرۆکی شارەوانی ناوچەی بۆزکورتیش رایگەیاندووە، بەھۆی لافاوەکەوە لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە،  ھەروەھا پردێک لە ناوچەی بارتین روخاوە و بەوھۆیەوە ١٣ کەس برینداربوون و کارەبا لە ١٢ گوند بڕاوە.

ئەو لافاوەی تورکیا لە کاتێکدایە لە دوو ھەفتەی رابردوودا، ئاگرێکی بەھێز دارستانەکانی گرتەوە و بەو ھۆیەوە روبەرێکی فراوانی دارستانەکان سوتان و ھەشت کەسیش گیانیان لەدەستدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێک لەلایەن ئاژانسی ھەواڵی رەسمی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، لەو ئۆپراسیۆنانەدا لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ ەوە دژی شانە نوستوەکانی داعش لە عێراق دەستیان پێکردوە، تا کۆتایی مانگی رابردوو،   ٤٢٤ تیرۆریست دەستگیرکراون و ٢٥٢ تیرۆریستیش کوژراون،لەو ماوەیەشدا ٦٤٢ بۆردومانی ئاسمانی لە دژی شانە نوستوەکانی داعش ئەنجامدراوە. 

ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکاندا بڕێکی زۆر چەک و بۆمبی چێندراو پشتێنەی بۆمبرێژکراو و موشەک دەستیان بەسەردا گیراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...366367368369370...413