لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە بەریتانیا ٦ کەس کوژران
کوردسات نیوز
١٣ی ئابی ٢٠٢١
١٬٤٤٥
میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی کەیھام لە شاری پلیماوس، چەکدارێک بە ھۆکارێکی نادیار، تەقەی ھەڕەمەکی لە خەڵک کردووە و بەھۆیەوە سێ ژن و دوو پیاو کوژراون و دواتر تەقەکەرەکەش لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
جۆنی مێرسێر نوێنەری پلیماوس لە پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، یەکێک لە کوژراوەکان منداڵە و تەمەنی خوار ١٠ ساڵە، دەشڵێت، ڕووداوەکە تیرۆریستی نەبووە.