جیهان

دواین دانیشتنی پڕۆسەی دادگایکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لەبارەی ئەو سکاڵایە بەڕێوەچوو کە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ بە تۆمەتی سوکایەتی پێکردنی لە دژی دەمیرتاش تۆماری کردبوو.

دەمیرتاش کە لە رێگەی ڤیدیۆوە بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد رەخنەی لە داودئۆغڵو گرت و وتی، لەگەڵ ئەوەی سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە کەچی تا ئێستا ئەم سکاڵایەی نەکشاندوەتەوە، ئەمە چ جۆرە سیاسەتێکە پەیڕەوی دەکات. لە کۆتایی دانیشتنەکەدا دادوەر بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە داودئۆغڵو، سزای ١١ مانگ و ٢٠ رۆژ زیندانیکردنی بەسەر دەمیرتاشدا سەپاند.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ڕوداوەکە بەھۆی بەفر باریینی زۆر و نالەباری کەشوھەواوە بووە.
لۆریەکی بارھەڵگر لە ڕێڕەوی خۆی دەرچووە و خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا، دواتریش چەندین ئوتۆمبێلی دیکە خلیسکاون و ٣٠ ئۆتۆمبێل بەریەککەوتوون.
بۆ بەھاناوەچوونی بریندارەکان تیمی تەندروستی مەیدانی چوونەتە ناوچەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ھەر بەھۆی کەشوھەوا و بەفربارینی زۆرەوە، لە چەند ناوچەیەکی دیکەی تورکیا ڕوداوی ھاتووچۆی زیاتر ڕوویانداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"پرایس" رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ھاوکاری کردنی ھاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش و ستایشی رۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکراتیشی کرد لە ھەوڵەکانیان بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش. 
"پرایس" ئەوەشی خستەڕوو، ھەرچەندە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانای تیرۆریستانی داعشی زۆر لاواز کردووە، بەڵام ھێشتا ئەو تیرۆریستانە ھەوڵی خۆ رێکخستنەوە دەدەن بۆ ناسەقامگیرکردنی رەوشی ناوچەکە. 
وتیشی ھێرشەکەی داعش بۆ سەر گرتووخانەی "غوێران" لە "حەسەکە"، تیشک دەخاتە سەر گرنگی تەرخان کردنی پارە بۆ دەستپێشخەرییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ باشترکردنی رەوشی ئەمنی ناوچەکە، ھەروەھا گرنگی وەرگرتنەوەی تیرۆریستانی داعشی لەو وڵاتانەوەی لێوەی ھاتوون.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ماوەی چوار رۆژە شەڕ لە گرتووخانەی "غوێران" و دەوروبەری لە شاری "حەسەکە" بەردەوامە و بەھۆیەوە ١٠٢ کەس کوژراون، کە ٦١یان داعشن و ٣٤یان لە ھێزەکانی سوریای دیموکراتن و "٧"یش مەدەنین، پێشبینیش دەکرێت ئامارەکە لەوە زیاتر بێت کە بڵاوکراوەتەوە. 
روانگەی سوریا راشیگەیاندووە، یەکەی ھاوبەشی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ھێزی ئاسایشی ناوخۆیی و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر ھەڵیانکوتاوەتە سەر دەوروبەری گرتووخانەکە و لە چەند خاڵێکی پێشکەوتوو جێگیر بوون.
ھاوکات کاروانێکی سەربازی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتۆتە دەوروبەری گرتووخانەکە و ھەلیکۆپتەری ھاوپەیمانانیش بە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند سەعاتی داھاتوودا رەوشەکە یەکلا بکرێتەوە. 
جێی ئاماژەیە، گرتووخانەی "غوێران" گەورەترین گرتووخانەی تیرۆریستانی داعشە و نزیکەی ٥ ھەزار تیرۆریستی تێدایە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، ھەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر یەپەگە و رێکخراوی گولەن،رای گشتیی تورکیای بەرامبەر ئەمریکا شێواند و بڕیارەکانی لە بارەی سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی رووسی و پشتییوانیەکانی بۆ یەپەگە، کاریگەری خراپیان لەسەر پەیوەندییەکانیان ھەبووە.

راشیگەیاند، بۆ تورکیا پەیوەندیە سەربازییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە سوریا و کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ھێڵی سوورن و خواستیان ئەوەیە، ئەمریکا ھاوکارییەکانی بۆ یەپەگە و پەکەکە لە سوریا بپچڕێنێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ئێرنای رەسمی حکوومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەنجامداوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە کردووە.
ئیبراھیم رەئیسی، لە پەیوەندییە تەلەفوونیەکەدا رایگەیاند، ئێران پشتیوانی لە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دەکات و بۆ پەیوەندی و ھەماھەنگیی باش و گشتگیر لەگەڵ تورکیا دەگەڕێت و پێشوازی لە پلانەکانی بونیادنانی ھاریکاریی ستراتیژیی لەگەڵ تورکیا دەکەن،
لای خۆشیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا، خواستی خۆی بۆ سەردانکردنی تاران لە نزیکترین کاتتدا پیشاندا و رایگەیاند، پێویستە ھەوڵ بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە بدەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ناوەندی نیشتمانی کەشناسی سعودیە رایگەیاند، لە پارێزگای "تەریف" لە باکوری سعودیە نزمترین پلەی گەرما تۆمارکراوە و ٦ پلە لە ژێر سفری سیلیزییەوە بووە، ماوەی ٣٠ ساڵیشە پلەکانی گەرما لەو شارە بەوشێوەیە دانەبەزیوە، لە شاری "قورەیات"یش ٥ پلە و لە "عەرعەر" ٤ پلەی ژێر سفری سیلیزی تۆمارکراون.
کەشناسی سعودیە بڵاویشیکردەوە، ناوچەکانی "ریاز و شەرقیە و قەسیم"یش کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەو سەرمایەوە و پلەکانی گەرما نزیک بووە لە سفری سیلیزی، ھەروەھا بەفر چەندین ناوچەی بەرزایی باکوری سعودیەی داپۆشیوە، پێشبینیش دەکرێت  ئەو شەپۆلی سەرمایە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوام بێت.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیاکانی سوریا ئاشکرایانکرد، بەھۆی نەبوونی ھۆکارەکانی خۆگەرمکردنەوە لە سوریا و بەردەوامی کەشوھەوای ساردەوە، حکومەتی سوریا لە تەواوی فەرمانگەکان پشووی ڕاگەیاندووە، تا سوتەمەنی بۆ ھاوڵاتیان دەستەبەر دەکەن، بڕیارەکەی حکومەتی سوریا دوای ئەو نارەزاییەوە ھات، کە بەھۆی کەمی سوتەمەنی و زیادبوونی نرخەکەیەوە سەرانسەری ئەو وڵاتەی گرتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی کۆریای باشور ڕایگەیاند، بڕی ١٨ ملیۆن دۆلاری بلۆککراوی ئێرانی لە بانکەکانی وڵاتەکەی بەکارھێناوە بۆ شایستە داراییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لەسەر ئێران کەڵەکە بووە، ئەوەش ڕێگە دەدات بە ئێران جارێکی دیکە مافی دەنگدانی بۆ بگەڕێتەوە لە ڕێکخراوەکە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بە ھاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، دوای ئەوەی ئێران داوایەکی بە پەلەی پێشکەش کردووە بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە پارانەی لەسەری کەڵەکە بوون.


وەزارەتی دارایی کۆریای باشور جەختیشیکردەوە، لەگەڵ ڕادەستکردنی ئەو بڕە پارەیە بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران ڕاستەوخۆ مافی دەنگدانی بۆ دەگەڕێتەوە لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.


پێشتر حکومەتی ئێران ڕایگەیاندبوو بەھۆی گەمارۆ ئابوری و داراییەکانی سەری، ناتوانێت ئەرکە داراییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دابین بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد تاھیری فەرماندەی ھێزە ئەمنییەکانی سیستان و بەلوچستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە باندێکی چەکداری قاچاخچی بەنیازن کاروانێکی گەورەی ماددەی ھۆشبەر لە شاری سنوریی سەراوانەوە بگوازنەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاستی ئێران، ھێزەکانیان چوونەتە ئەو شوێنە و شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو باندە و ھێزەکانیان روویداوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزەکانیان توانیویانە ئەندامێکی ئەو باندە دەستگیر بکەن و دەستیشیان گرتووە بەسەر تۆنێک و ١٠٣ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆرەکانی تریاک و حەشیش.


فەرماندەی ھێزە ئەمنییەکانی سیستان و بەلوچستان راشیگەیاند، بەباشترین شێوە کۆنتڕۆڵی خاڵە سنورییەکان دەکەن و لە روبەڕوبونەوەی قاچاخچیانی ماددەی ھۆشبەر درێغی ناکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەبدولکەریم عومەر" ھاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند، بەھۆی ئەوەی ڕای گشتی نێودەوڵەتی ئەرکی خۆی بەجێناگەیەنێت، ڕووداوەکەی حەسەکە ھاتووەتە ئاراوە، پەلامارەکانی سەر ھەرێمەکە و سیاسەتەکانی گەمارۆدانیش زەمینەیان بۆ ئەو جۆرە ڕووداوانە خۆشکردووە و دەرفەت دەدەن بە بەردەوامیدان بە کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش.


جەختیشیکردووەتەوە، زۆرجار داوایان لە وڵاتانی جیھان کردووە ئەرکی خۆیان جیبەجێ بکەن و ھاوکارییان بکەن لە دادگاییکردنی داعشە دەستگیرکراوەکان، بەڵام ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە.


ڕاشیگەیاند، بە داخستنی دەروازەکانی تەل کۆچەر و سیمالکا، ڕەوشی ئابوری ناوچەکە خراپ بوو، داعش ئەوەش وەک دەرفەتێک دەقۆزێتەوە بۆ سەر لە نوێ خۆڕێکخستنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە وەڵامی ڕوبەرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران کە ڕایگەیاندبوو، کات بەرەو تەواوبوون دەچێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، ڕاوێژکاری تیمی وتووێژکاری دۆسیەی ئەتۆمی ئێران داوای لە واشنتۆن کرد سەرجەم گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی ھەڵبگرێت، جەختیشیکردەوە، تاران بە ھیچ شێوەیەک ھەڕەشە قبوڵ ناکات.


ڕۆبەرت مالی لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندبوو، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ھاوتا ئەڵمانی و بەریتانییەکەی ڕێککەوتوون، لە بارەی پێویستی گەڕانەوە بۆ جێبەجێکردنی تەواوی پلانی کاری ھاوبەش سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستێفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ھێرشەکەی ڕۆژی ھەینی ھاوپەیمانی عەرەبی بۆ سەر خۆرئاوای یەمەن ژمارەیەک خەڵکی بێتاوان و لەناویشیاندا منداڵ کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لەو ھێرشانە دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە یەمەن قەیرانی مرۆیی و نەھامەتی خەڵکی ئەو وڵاتە زیاتر دەکات و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێبێت.

ڕۆژی ھەینی ھاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە زنجیرەیەک ھێرشی بۆ سەر بەندەری حەدیدە و زیندانێکی حوسییەکان لە پارێزگای سەعدە ئەنجامدا و بەھۆیەوە زیاتر لە ٧٠ کەس کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەکە نوسیوویەتی، لە کاتی تەقینەوەی بۆمبەکان ئاگری خستووەتەوە و زۆربەی ئامێرەکانی گۆڕینی وزەی کارەبای وێرانکردووە و بەھۆی داڕووخانی کۆنکرێتەوە چەند دەروازەیەکی بەردەم بەنداوەکەش داخراون.

بەھۆی داخرانی دەروازەکانیشەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزبووەتەوە، بەو ھۆیەشەوە دەسەڵاتدارانی حکومەتی سوریا دانیشتوانی بەردەم بەنداوەکەیان ئاگادار کردووەتەوە بە پەلە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن، چونکە مەترسی دروستبوونی لافاوی وێنرانکەر ھەیە.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ھەرچەندە بەنداوەکە لە لیستی ئەو شوێنانەدا نەبووە کە دەبێت بۆردومان بکرێن، بەڵام ژەنەڕاڵ (ستیڤن تاوسەند) فەرماندەی سوپای ئەمریکا لەو کاتەدا ڕایگەیاندووە، بۆردوومانەکە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی ھەڵە و شێتانە ئەنجامدراوە و یەکێک لە بۆمبەکانیش نەتەقیووەتەوە، ئەگەر بتەقیایەتەوە بەنداوەکە ھەرەستی دەھێنا و کارەساتێکی مرۆیی لە سوریا دەخستەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە، بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنی لەناوبردنی چەکدارە ھەڵاتووەکانی داعش، مەترسی دروستکردووە بۆ وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری و خستنەوەی قوربانی لە ڕیزی ھاوڵاتیانی مەدەنیدا لە ناوچەکە.

جەختیشیکردووەتەوە، ڕەوشی باکوری خۆرھەڵاتی سوریا جێگەی دوودڵییەکی گەورەیە و داوای لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش کرد دەستبەرداری ڕووبەڕووبوونەوەی حکومەتی دیمەشق ببێت و بە ھاوکاری ھەردوولا ڕەوشی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتن پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت بۆ بەگریکردن لە ئۆکراین لە بەرامبەر ھەڕەشەکانی ڕووسیا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتیوانی ئۆکراین دەکەن و ئەگەر ڕووسیا ھێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتە، ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند دەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...312313314315316...415