ڕۆژنامەکە نوسیوویەتی، لە کاتی تەقینەوەی بۆمبەکان ئاگری خستووەتەوە و زۆربەی ئامێرەکانی گۆڕینی وزەی کارەبای وێرانکردووە و بەھۆی داڕووخانی کۆنکرێتەوە چەند دەروازەیەکی بەردەم بەنداوەکەش داخراون.

بەھۆی داخرانی دەروازەکانیشەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزبووەتەوە، بەو ھۆیەشەوە دەسەڵاتدارانی حکومەتی سوریا دانیشتوانی بەردەم بەنداوەکەیان ئاگادار کردووەتەوە بە پەلە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن، چونکە مەترسی دروستبوونی لافاوی وێنرانکەر ھەیە.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ھەرچەندە بەنداوەکە لە لیستی ئەو شوێنانەدا نەبووە کە دەبێت بۆردومان بکرێن، بەڵام ژەنەڕاڵ (ستیڤن تاوسەند) فەرماندەی سوپای ئەمریکا لەو کاتەدا ڕایگەیاندووە، بۆردوومانەکە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی ھەڵە و شێتانە ئەنجامدراوە و یەکێک لە بۆمبەکانیش نەتەقیووەتەوە، ئەگەر بتەقیایەتەوە بەنداوەکە ھەرەستی دەھێنا و کارەساتێکی مرۆیی لە سوریا دەخستەوە.