تورکیا: پشتیووانییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە کاریگەری خراپیان لەسەر پەیوەندییەکمان ھەبووە
کوردسات نیوز
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٥٢٦
خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، ھەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر یەپەگە و رێکخراوی گولەن،رای گشتیی تورکیای بەرامبەر ئەمریکا شێواند و بڕیارەکانی لە بارەی سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی رووسی و پشتییوانیەکانی بۆ یەپەگە، کاریگەری خراپیان لەسەر پەیوەندییەکانیان ھەبووە.
راشیگەیاند، بۆ تورکیا پەیوەندیە سەربازییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە سوریا و کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ھێڵی سوورن و خواستیان ئەوەیە، ئەمریکا ھاوکارییەکانی بۆ یەپەگە و پەکەکە لە سوریا بپچڕێنێت.