ئاژانسی ئێرنای رەسمی حکوومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەنجامداوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە کردووە.
ئیبراھیم رەئیسی، لە پەیوەندییە تەلەفوونیەکەدا رایگەیاند، ئێران پشتیوانی لە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دەکات و بۆ پەیوەندی و ھەماھەنگیی باش و گشتگیر لەگەڵ تورکیا دەگەڕێت و پێشوازی لە پلانەکانی بونیادنانی ھاریکاریی ستراتیژیی لەگەڵ تورکیا دەکەن،
لای خۆشیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا، خواستی خۆی بۆ سەردانکردنی تاران لە نزیکترین کاتتدا پیشاندا و رایگەیاند، پێویستە ھەوڵ بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە بدەن.