ئەمریکا: داعش ھەوڵی تێکدانی رەوشی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەدات
کوردسات نیوز
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٨٤٦
"پرایس" ئەوەشی خستەڕوو، ھەرچەندە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانای تیرۆریستانی داعشی زۆر لاواز کردووە، بەڵام ھێشتا ئەو تیرۆریستانە ھەوڵی خۆ رێکخستنەوە دەدەن بۆ ناسەقامگیرکردنی رەوشی ناوچەکە.
وتیشی ھێرشەکەی داعش بۆ سەر گرتووخانەی "غوێران" لە "حەسەکە"، تیشک دەخاتە سەر گرنگی تەرخان کردنی پارە بۆ دەستپێشخەرییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ باشترکردنی رەوشی ئەمنی ناوچەکە، ھەروەھا گرنگی وەرگرتنەوەی تیرۆریستانی داعشی لەو وڵاتانەوەی لێوەی ھاتوون.