جیهان

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ھاوتا روسییەکەی لە ژنێف، باسیان لە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بوژاندنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کردووە و سەرەڕای نیگەرانییەکان بۆ لە دەستچوونی دەرفەتی بە ئەنجام گەیاندنی دانوستانەکانی ڤییەننا، بەڵام ھێشتا دەرفەت ماوە بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بە تایبەت دوای بەرەو پێشچوون لە رەوتی دانوستانەکانی ڤییەننا.


رۆژی پێنجشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە بەرەو پێشچوون لە دانوستانەکانی ڤییەننا لە نێوان وڵاتانی ئەندامی رێککەوتننامەی ئەتۆمی کردەوە و رایگەیاند، ئێستا کاتێکی گوونجاو نیە بۆ کۆتاییھێنان بە دانوستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە ناردنی ١٠٠ ھەزار یۆرۆ کە دەکاتە نزیکەی ١١٣ ھەزار دۆلار بۆ ھاوکاریکردنی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوورەکان نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردووە و ئامانجی ھاوکارییەکەش رووبەڕوبوونەوەی قەیرانی کۆچبەرانە لەسەر سنوورەکانی ئەو دوو وڵاتە.
لە ساڵی رابردووەوە دەیان ھەزار کۆچبەر، کە زۆرینەیان خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستانن، لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، لە ماوەی رابردووشدا حکوومەتی عێراق زیاتر لە سێ ھەزار کەسی لەو کۆچبەرانە گەڕاندەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، پێش بە رێکەوتنی بۆ مۆسکۆ رایگەیاند، سەردانەکەی لەسەر داوای ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیایە و لە میانی سەردانەکەشی چاویان بە یەکتری دەکەوێت،
بڕیاروایە رەئیسی لەگەڵ چالاکوانانی بواری ئابووری و نەوت و پیشەسازییەکان و ھاوڵاتیان ئێرانی نیشتەجێی روسیاش کۆببێتەوە، ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ روسیا گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و کلتورییەکانی نێوانیانە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە، ژمارەیەک پێگە و بنکەی سەربازیی حوسییەکانی لە نزیک سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومان کرد، ھاوپەیمانیەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بۆردومانەکان وەڵامی ھەڕەشە و پەلاماری حوسییەکان بووە و توانیوویانە دوو سەکۆی ھەڵدانی مووشەکە بالیستییەکانی حوسییەکان لەناو ببەن.


ھاوکات عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیماڕات، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای کرد جارێکی تر حوسییەکان لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکاندا پۆلێن بکرێن.


ڕۆژی دووشەممە حوسیەکانی یەمەن بە ھەشت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، چەند ناوچەیەکی نزیک ئەبو زەبییان بۆردومان کرد، بەھۆیەوە ئاگر لە سێ تانکەری گواستنەوەی بەرھەمە نەوتییەکانی کۆمپانیای نەوتی ئیماڕات و ناوچەیەکی خانووبەرەی نزیک فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی کەوتەوە، و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لە دەستدا، و شەش کەسی تریش بریندار بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ویلایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ڕووسیا و چین لە بەرژوەندی ئێرانە و پێویست ناکات ھیچ نیگەرانییەک ھەبێت لەبارەی ئەو پەیوەندییانەوە، چونکە ئەوە دەستوەردان نیە لە کاروباری ئێران بەڵکو پەیوەندی دوو لایەنە و یەکسانن.


دووپاتیشیکردەوە، سەرباری سزاکان، لە مێژووی ئێراندا بەم بەھێزیەی ئێستا نەبوون و ئەمڕۆ ئێران ھێزێکی گەورەی ھەرێمی و نێودەوڵەتی ھەیە.


نەشیشاردووەتەوە کە ئێران پشتگیری گروپە چەکدارەکانی وڵاتانی ناوچەکە دەکات و ڕایگەیاندووە، بێگومان ئێران ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە پێکھێنانی ھێزی بەرەنگاربوونەوە لە عێراق و سوریا و ئەفغانستان و یەمەن و لوبنان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری لێپرسراوانی ئەمریکا و ئەوروپا بڵاویکردەوە، "تاران" مەرجی ئەوەی بۆ "واشنتۆن" داناوە کە لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕێککەوتنی نوێ، جارێکی تر نەکشێتەوە و سزاکان نەگەڕێنێتەوە، ئەو مەرجەش ئاستەنگی لە بەردەم دانوستانەکانی "ڤییەنا" دروست کردووە.


ئەمریکاش لە زاری چەند لێپرسراوێکەوە ڕایگەیاندووە، دەبێت دانوستانەکان لە "ڤییەنا" لەسەر چۆنیەتی گەڕانەوەی ڕێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ بێت، نەک ڕێککەوتنی تر بە مەرجی نوێ.


خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی "ڤییەنا" سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە دوێنێوە دەستیپێکردووەتەوە و تا ئێستاش ھیچ ئەنجامێک یاخود بەرەوپێشچوونێک ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا  (جەیمس جیفری) وتی، ئەمریکا  ستراتیژیەکی سیاسی و ئابوری توکمەی لە سوریا ھەیە بەڵام تا ئێستا لەبارەی نەوتی سوریا کە زۆرینەی لە ژێرکۆنترۆلی (ھەسەدە) دایە ستراتیژیەکی رونی نییە، وتیشی،ھەندێک کێشەی بچوکی لە بارەی پەرەپێدان و بازارکردنی یەدەکی نەوتی باکوری خۆرھەلاتی سوریا ھەیە.

ئاماژە بەوەشکردوە چەندین دەستپێشخەری ئەمریکا ھەیە بۆ پشتیوانی سەقامگیری  باکور و خۆرھەلاتی سوریا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەھەپە لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، تورکمانەکان لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراقدا حەوت نوێنەریان گەشتنە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام ئەم ژمارەیە کەمترە لە پێگەی تورکمانەکان.

وتیشی، پێویستە لە حکومەتی داھاتووی عێراقدا زیاتر لە یەک وەزارەت بە تورکمانەکان بدرێت و ئەمەش ناچارییەکی سیاسیی و مێژووییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت.باخچەلی باسی لەوەشکرد، تورکمانەکان خەڵکێکی بەڕێز و شکۆمەندی عێراقن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ وەفدی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست " مەھەپە " کۆبوونەتەوە و ھەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن بەربەستی ھەڵبژاردن لە ١٠٪ بۆ ٧٪ کەمبکەنەوە و لە رۆژانی داھاتووشدا وەفدی ھەردوولا جارێکی تر کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدەن.
حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن، ھەوڵەکانی ئاکپارتی بۆ کەمکردنەوەی بەربەستی ھەڵبژاردن بۆ رزگارکردنی مەھەپەی ھاوپەیمانیەتی لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت، چونکە بەپێی راپرسییەکان پێگەی جەماوەری مەھەپە رووی لە دابەزینە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای کۆریای باشور لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆریای باکور دوو مووشەکی مەودا کورتی لە فڕۆکەخانەی پیۆنگ یانگەوە رەوانەی دەریا کردووە.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنیش رایگەیاندووە، پێدەچێت موشەکەکان لە جۆری بالیستی بن، پاسەوانی سنورە ئاوییەکانی ژاپۆنیش ھۆشداری داوەتە ئەو کەشتییانەی لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە ھاتوچۆ دەکەن.


راشیگەیاندووە، تا ئێستا ھیچ راپۆرتێکیان لەبارەی زیانی ئەو تاقیکردنەوەیە پێنەگەیشتووە.


ئەوەش لە کاتێکدایە لە رۆژانی ٦ و ١٢ و ١٥ی ئەم مانگەش، کۆریای باکور چەند موشەکێکی بالیستی تری تاقیکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پڕۆسەی دادگایکردنی عوسمان کاڤاڵا، بازرگان و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ لە دادگای تاوانە قورسەکانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو، بەپێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا کاڤاڵا ئامادەی دادگاییکردنەکە نەبووە و دادگاش بڕیایداوە ماوەی دەستبەسەرکردنی درێژ بکاتەوە و دانیشتنی دواتریش لە مانگی شوبات بەڕێوەبچێت. 

کاڤاڵا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەستگیرکرا، لە تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ بە تۆمەتی بەشداریکردن و بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکانی پارکی گەزی دەستگیرکرایەوە و دواتریش بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ ڕوخاندنی حکومەت و دەستوری تورکیا دەستبەسەر کرا.

تا ئێستا چەند جارێک دانیشتنی دادگایکردنی کاڤاڵا و بەڕێوەچووە و سەرەڕای بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاش بۆ ئازادکردنی بەڵام تورکیا ئامادە نییە ئازادی بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ترامپ ئەوەشی راگەیاندوە، ئیدارەکەی بایدن ناتوانێت کۆنتڕۆڵی رەوشەکە بکات و باجەکەشی ئەگەری زۆرە ببێتە ھۆی جوڵەی سەربازی رووسیا لە ئەمریکای لاتین. ترامپ لە بەردەم ھەزاران کەس لە جەماوەرەکەی لە ویلایەتی ئەریزۆنا رایگەیاند، سەرۆکی روسیا ھەڕەشەی جوڵاندنی ھێز بۆ کوبا و فەنزوێلا دەکات و ئەوەش بێرێزییە و لە پێشوودا ئەمریکا رووبەرووی کێشەی لەو شێوەیە نەبوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە ، سێ ھاوڵاتی لە شارەکانی تەبرێز و یەزد و شەھرکورد، بە ئۆمیکرۆن گیانیان لە دەستداوە، لە ئەھوازیش  چەند کەسێک دوای تووشبوونیان بە ئۆمیکرۆن باری تەندروستیان لە مەترسیدایە.

بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تا ئێستاش ١١٦٢کەس دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 میدیاکانی ئەفغانستان، لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەوە ئاشکرایان کرد، بزووتنەوەی تاڵیبان لە چوارچێوەی ھەڵمەتی وردبینیکردن، دوو ھەزار و ٨٤٠ ئەندامی لە ڕیزەکانی دوورخستووەتەوە، کە تێوەگلاون لە گەندەڵی و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر و پەیوەندی بە گرووپی تیرۆریستی داعشەوە، ئاماژەیان بەوەشکرد، ئامانجی تاڵیبان لە دوورخستنەوە ئەو ئەندامانەی، بونیادنانی پۆلیس و سوپایەکی پاکە بۆ داھاتووی ئەفغانستان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەنجامی کاری دیبلوماسی وڵاتەکەی، لاڤرۆڤ وتی، پەیوەندییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری (مەسەدە) ھەوڵدانە بۆ گرنگی دەسپێکردنەوەی دیالۆگێکی جددی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و رەوشی کوردان لەناو دەوڵەتی سوریادا.
ئاماژە بەوەشکرد، روسیا پشتیوانی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردانی سوریا و عیراق دەکات، ھانی کوردانی روژئاڤای کوردستانیش دەدات سوود لە ئەزموونی حکومڕانی ھەرێمی کوردستان وەرگرن.
وتیشی، لە ئێستادا پرسی کورد یەکێکە لە بەربەستەکان لە بەردەم راگەیاندنی گفتۆگوی گشتگیر بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەری ھەرێمیی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون لە ناوچەکە گەیشتووەتە ٨٩%، لە کاتێکدایە گیانلەدەستدان بە ڕێژەی ١٣% کەمیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەش وڵاتی ناوچەکە تا ئێستا توانیویانە تەنھا ١٠%ی دانیشتوانەکانیان بە ڤاکسین بکوتن، لە کاتێکدا بەھۆی ئەو ڤاکسینەی لەبەردەستیاندایە، دەتوانن ٤٠%ی دانیشتوانەکانیان بکوتن.
ھۆکاری ئەوەشی گەڕاندوەتەوە بۆ لاوازی کەرتی تەندروستی و نەبوونی بەرپرسیارێتی لەلای دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، دیارترینی ئەو وڵاتانەش بریتین لە جیبۆتی و سۆماڵ و سودان و سوریا و یەمەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...313314315316317...415