دادگای تورکیا ماوەی دەستبەسەرکردنی عوسمان کاڤاڵای درێژکردەوە
کوردسات نیوز
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٩٣١
پڕۆسەی دادگایکردنی عوسمان کاڤاڵا، بازرگان و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ لە دادگای تاوانە قورسەکانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو، بەپێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا کاڤاڵا ئامادەی دادگاییکردنەکە نەبووە و دادگاش بڕیایداوە ماوەی دەستبەسەرکردنی درێژ بکاتەوە و دانیشتنی دواتریش لە مانگی شوبات بەڕێوەبچێت.
کاڤاڵا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەستگیرکرا، لە تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ بە تۆمەتی بەشداریکردن و بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکانی پارکی گەزی دەستگیرکرایەوە و دواتریش بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ ڕوخاندنی حکومەت و دەستوری تورکیا دەستبەسەر کرا.
تا ئێستا چەند جارێک دانیشتنی دادگایکردنی کاڤاڵا و بەڕێوەچووە و سەرەڕای بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاش بۆ ئازادکردنی بەڵام تورکیا ئامادە نییە ئازادی بکات.