جیهان

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕەوشی "ئۆکراین" دەکات و "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار دەبێت، "ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی"ش لە ڕێی ڤیدیۆوە وتەیەک پێشکەش دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ڕەوشی "بوچا" بخاتەڕوو. "زیلینسکی" لە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراویشدا ڕایگەیاند، ڕووسیا ھەوڵی شاردنەوەی تاوانەکانی دەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بایدن" لە کاتی گەڕانەوەی بۆ واشنتۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دەیەوێت سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت.

"پوتن"یشی بە تاوانباری جەنگ وەسفکرد و وتی، داوای دادگاییەکی تایبەت بە تاوانەکانی جەنگ دەکات، بە تایبەتی کە کۆمەڵی نێودەوڵەتی توڕەن لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەی لە شاری "بوچا"ی "ئۆکراین" ڕوویداوە.

"بایدن" ڕاشتگەیاند، کە ھیچ بەڵگەیەکی ڕوون نییە لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ڕووسیا لە چەند ناوچەیەکی ئۆکراین. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا چەند پاکێجێکی سزایان بەسەر کەرتەکانی بانکی و بازرگانی و وزەی ڕووسیادا سەپاند.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیندا تۆماس گرینفێڵد نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە بوونی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، جێگەی گاڵتەجاڕی و پێکەنینە و لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، ھەوڵی دەرکردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنەکە دەدەن.

وتیشی، ئەو پەیامەیان ئاڕاستەی ھەموو ئەندامانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ دەکەن، کە کاتی ئەوەیە ئازایانە بوەستنەوە، ئەوەش بەھۆی ئەو وێرانکارییانەی لە شاری بوچای ئۆکراین بینران.

دەرکردنی ھەر ئەندامێک لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێویستی بە دەنگی بەڵێی یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنەکەیە و ئەگەری ھەیە ئەم ھەفتەیە بخرێتە دەنگدانەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کیم یۆ جۆنگ، خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور و جێگری بەڕێوەبەری کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ کۆریای باشوور بکەونە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازییەوە، ھێزە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور بە ئەرکەکانی خۆیان ھەڵدەستن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمیی لە دژی کۆریای باشوور.

چاودێرانیش دەڵێن ئەگەری بەریەککەوتنی ھەردوو کۆریا، ھەمیشە ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە، سەرەتای ئەم مانگەش وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، مووشەکی بەھێزیان ھەیە کە بە خێرایی توانای پێکھانی ھەر ئامانجێکی لە کۆریای باکوور ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ڕەسمی لە زاری "موحسین خجستەمھر" سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنن، ئەوەش ھەمان ئەو بڕەیە کە بەر لە سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەرھەمیان دەھێنا.

وتیشی، لە ئێستادا دەتوانن ئاستی ھەناردەکردنیان زیاتر بکەن و ئێران دەتوانێت سەقامگیری بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی دروست بکات.

ڕێکخراوی ئۆپیکیش ڕایگەیاندبوو، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ئێران لە مانگی شوباتی ڕابردوو، نزیکەی ٢.٥٤ ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیای سەر بە حکومەتی ئێران ڕایگەیاند کەسێک بە چەقۆ لە مەزارگەی ئیمام ڕەزای شیعەکان ھێرشی ئەنجامداوە و بەھۆیەوە پیاوێکی ئایینی گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکە کە ئەوانیش پیاوی ئایینی بوون بریندار بوون.

ئاژانسی ھەواڵی "تەنسیم" بڵاویکردەوە ھێرشکارەکە دەستگیرکراوە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

میدیاکانی ئێران ڤیدیۆی کاتی ھێرشەکەیان بڵاوکردووەتەوە تیایدا دەردەکەوێت دوو کەس لەسەر زەوی مەزارگەی ئیمام ڕەزا کەوتوون و بریندارن. ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا" ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی ھێرشبکارەکەی بڵاوکردووەتەوە لەلایەن پۆلیس دەستگیر دەکرێت.

ئەو کەسەی بەھۆی ھێرشەکە گیانی لەدەستداوە ناوی محەممەد ئەسلانییە، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(دیل پونتی) لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پوتن تاوانباری جەنگە و پێویستە دەستبەجێ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پوتن و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵای روسیا، بەرپرسن لەو تاوان و وێرانکاریانەی کە لە ٢٤ی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بۆ سەر خاکی ئۆکراین دەستیان پێکردووە.

دیل پۆنتی) وتیشی، یاداشتی دەستگیرکردن، تاکە ھۆکارە کە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگ  دەستگیر بکرێن و ڕادەستی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکرێن.

ڕونیشیکردوەتەوە، دەرکردنی یاداشتی دەستگیرکردن، بە مانای دەستگیرکردنی پوتن نییە لە ئێستادا، بەڵکو مانەوەیەتی لە ناخۆی ڕوسیا، کە بەو ھۆیەشەوە ناتوانێت وڵاتەکەی جێبھێڵت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ٢٤ی مانگی شوباتی رابردۆوە کە لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستیپێکرد تا ٢ی ئەم مانگە، ھەزار و ٤١٧ مەدەنی کوژراون و ٢ ھەزار و ٣٨ کەسی تریش برینداربون، لە نێو کوژراوەکانیشدا، ٢٢٢ ژن و ٤٠ منداڵ ھەیە.

لەلایەکی ترەوە، لە بۆردومانێکی روسیاشدا بۆ سەر شوێنێکی نیشتەجێبون لە شاری "خارکیڤ" لە باکوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ٧ کەس کوژران و ٣٤ی تریش برینداربوون. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، ھێشتا ئەمریکا لەبارەی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی ناو دانوستانەکانی ڤیەننا بڕیاری نەداوە و بەو ھۆیەشەوە دانوستانەکان راگیراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە ئەوان گەلێکی پشوودرێژن، بەڵام ئەو پشوودرێژییە بەردەوام نابێت و ناتوانن بۆ ھەتا ھەتایە چاوەڕێ بکەن، بۆیە ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت رێککەوتن بکات، دەبێت ھەرچی زووترە بڕیاری سیاسیی خۆی بدات.

پێشتریش حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو، لە گەیشتن بە رێککەوتن لە دانوستانەکانی ڤییەننا نزیکبونەتەوە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکا دایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان لە بەغداد و لێپرسراوانیان لە تاران ھەوڵیانداوە خێرایی بە پڕۆسەی پێکھێنانی حکومەت لە عێراق بدەن، وتیشی، پشتیوانییان لە دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە عێراق بەشێوەی دیموکراسی کردووە و دەبێت ھەوڵ بدەن ناوەندە یاساییەکان لەو وڵاتە بەھێز بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکھێنانی حکومەتی عێراق پرسێکی ناوخۆییە و دەبێت بێ دەستوەردانی دەرەکی ئەنجام بدرێت، ئێرانیش ھەوڵدەدات وەک بێلایەن ئاسانکاری بۆ بەئەنجام گەیشتنی ئەو پرسە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرجەم لایەنە عێراقییەکان بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھانا مالیار" جێگری وەزیری بەرگری ئۆکراین رایگەیاند، لە ٣٨ەمین رۆژی داگیرکاری روسیا بۆ سەر ئۆکراین، سەربازانی وڵاتەکەی توانیویانە تەواوی ناوچەکانی دەوربەری "کیێڤ" کۆنتڕۆڵ بکەنەوەو پاشەکشە بە ھێزەکانی روسیا لە چەندین ناوچە بکەن، بەڵام مۆسکۆ رایگەیاندووە کشانەوەیان بۆ نیەتپاکی و بەرەوپێشبردنی دانوستانەکانە لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتن. 

دەستەی ئەرکانی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ئۆکراین رایگەیاندووە، ھێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی روسیا زۆر کەمیووەتەوەو چەندین یەکەشی لەڕێی باکوری وڵاتەکە کشاندۆتەوە. 

ھاوکات بەیانی ئەمڕۆ لە شاری "ئۆدێسا"ی ستراتیژی لە باشوری ئۆکراین دەنگی چەندین تەقینەوە بیستراوە و دوکەڵ لە شارەکە بەرزبۆتەوە، لایەنی ئۆکراینی دەڵێت روسیا ئەو شارەی بۆردوومان کردووە، بەڵام روسیا ھیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەیانی ئەمڕۆ و شەوی رابردوو، سوپای تورکیا  بۆردوومانی چڕی ریفی سەر بە ناحیەی "عەین عیسا"یان کردووە لە پارێزگای "رەققە"، بۆردوومانەکە گوندی سەیدا و کەمپی عیسا و رێگەی نێودەوڵەتی لە خۆرئاوای ناحیەکە گرتۆتەوە.

ھاوکات لەگەڵ بۆردوومانەکەدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەسەر ناحیەی عەین عیسا و ریفەکەی دەسوڕانەوە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا لە کیێڤی پایتەختەوە رایگەیاند، سوپاکەیان بەردەوامە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شار و شارۆچکەکان لە ناوچەکانی کیێڤ و چەرنیھیڤ و بەرگرییەکانیشیان لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین و ھەرێمی دۆنباس بەھێز دەکەن . 

وتیشی، روسیا ھەوڵ دەدات خۆرھەڵات و باشووری ئۆکراین کۆنتڕۆڵ بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یانەیەكی شەوانە لە "باكۆ"ی پایتەختی "ئازەربایجان"، تەقینەوەیەك روویداوە و بەهۆیەوە ئاگرێكی زۆر كەوتۆتەوە، لە ئەنجامیشدا كەسێك گیانی لەدەستداوە و 31 كەسی تریش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان رایگەیاند، پێدەچێت تەقینەوەكە بەهۆی لێچوونی غازەوە بوبێت و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامە. 

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە وتارێکدا لە ویلایەتی فلۆریدا، رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە رێگریکردن لەوەی کە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بەبێ گوێدانە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنناش لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی، بەردەوام دەبن لە روبەڕوبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێران، وتیشی، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە ھێز و ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانی ئەمریکا بەرامبەر رەفتارەکانی ئێران.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەبارەی ھەڕەشەی گروپە تیرۆریستییەکانیشەوە رایگەیاند، ھەڕەشەکانی داعش لە ناوچەکەدا ماون و ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە روبەڕوبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و قاعیدە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...281282283284285...416