ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ڕەسمی لە زاری "موحسین خجستەمھر" سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنن، ئەوەش ھەمان ئەو بڕەیە کە بەر لە سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەرھەمیان دەھێنا.

وتیشی، لە ئێستادا دەتوانن ئاستی ھەناردەکردنیان زیاتر بکەن و ئێران دەتوانێت سەقامگیری بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی دروست بکات.

ڕێکخراوی ئۆپیکیش ڕایگەیاندبوو، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ئێران لە مانگی شوباتی ڕابردوو، نزیکەی ٢.٥٤ ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.