میدیای سەر بە حکومەتی ئێران ڕایگەیاند کەسێک بە چەقۆ لە مەزارگەی ئیمام ڕەزای شیعەکان ھێرشی ئەنجامداوە و بەھۆیەوە پیاوێکی ئایینی گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکە کە ئەوانیش پیاوی ئایینی بوون بریندار بوون.

ئاژانسی ھەواڵی "تەنسیم" بڵاویکردەوە ھێرشکارەکە دەستگیرکراوە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

میدیاکانی ئێران ڤیدیۆی کاتی ھێرشەکەیان بڵاوکردووەتەوە تیایدا دەردەکەوێت دوو کەس لەسەر زەوی مەزارگەی ئیمام ڕەزا کەوتوون و بریندارن. ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا" ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی ھێرشبکارەکەی بڵاوکردووەتەوە لەلایەن پۆلیس دەستگیر دەکرێت.

ئەو کەسەی بەھۆی ھێرشەکە گیانی لەدەستداوە ناوی محەممەد ئەسلانییە، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.