وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە وتارێکدا لە ویلایەتی فلۆریدا، رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە رێگریکردن لەوەی کە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بەبێ گوێدانە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنناش لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی، بەردەوام دەبن لە روبەڕوبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێران، وتیشی، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە ھێز و ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانی ئەمریکا بەرامبەر رەفتارەکانی ئێران.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەبارەی ھەڕەشەی گروپە تیرۆریستییەکانیشەوە رایگەیاند، ھەڕەشەکانی داعش لە ناوچەکەدا ماون و ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە روبەڕوبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و قاعیدە.