سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، ھێشتا ئەمریکا لەبارەی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی ناو دانوستانەکانی ڤیەننا بڕیاری نەداوە و بەو ھۆیەشەوە دانوستانەکان راگیراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە ئەوان گەلێکی پشوودرێژن، بەڵام ئەو پشوودرێژییە بەردەوام نابێت و ناتوانن بۆ ھەتا ھەتایە چاوەڕێ بکەن، بۆیە ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت رێککەوتن بکات، دەبێت ھەرچی زووترە بڕیاری سیاسیی خۆی بدات.

پێشتریش حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو، لە گەیشتن بە رێککەوتن لە دانوستانەکانی ڤییەننا نزیکبونەتەوە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکا دایە.