جیهان

 بەپێی سەرچاوەکان لە گەرەکی ئوم دەرمان کە بارەگای رادیۆ و تەلەفزیۆنی رەسمی تێدایە، چەندین گولـلە تۆپی ئاراستە کراوە.

ھاوکات فرۆکە جەنگییەکانی سوپا ناوچەکەیان بۆردومان کردووە و مەترسی درێژەکێشانی ھەیە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ھەردوولا بە مەبەستی کۆتاییھێنان بە ناکۆکییەکان چەندین جار ئاگربەستیان راگەیاندووە.

ھاووڵاتیان خورتومی پایتەخت رایانگەیاندووە، وێرای زیانی گیانی و ماڵی کە رۆژانە رووبەروویان دەبێتەوە، مەترسیی زۆر لەسەر ژیانیان ھەیە و ناتوانن کاروبارەکانیان بەرێ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمرۆ نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا بە رێژەی لە ٪٢ بەرز بووەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە کۆنگرێسی ئەمریکا رێککەوتننامەیەکی پەسەند کرد کە پەیوەستە بە دیاریکردنی قەرزەکان، بەوەش یاساکە رێگریی دەکات لە حکومەت کە وەک گەورەترین بەکارھێنەری نەوت لە جیھاندا کە قەرزەکان نەداتەوە.

ھاوکات چاوەروان دەکرێت رێکخراوی ئۆپیک بۆ ئەو مەبەستە کۆببێتەوە، بەپێی گرێبەستەکان نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێت بەرێژەی ١.٨٢ بۆ ٢.٥  بەرزبوەتەوە، بەو پێیش نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ٧٦.١٣ دۆلار و نەوتی خاوی تەکساس گەیشتوەتە ٧١.٧٤ دۆلار. 
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کۆمپانیای (ئاروان کلاود) لە ناوخۆی ئێران و کۆمپانیایەکی تریش لە دەرەوەی ئێران کە ھەردووکیان لە بواری تەکەنەلۆژیادا کاردەکەن پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ دەزگای ھەواڵگری ئێران ھەیە، لەماوەی رابردووشدا لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان و ھەواڵگری ئێران کۆتوبەندیان خستووەتەسەر ھێڵەکانی ئینتەرنێت، ھەموو زانیارییەکی بەکارھێنەرەکانیشیان داوەتە ھەواڵگری ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ساغبوونەوەی بەڵگەکان و سەلماندی کارە نایاساییەکانیان، سزایان بەسەر ھەردوو کۆمپانیاکە و دوو فەرمانبەریشدا سەپاندووە، چونکە بەشدارێکی راستەوخۆ بوون لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و پێدانی زانیارییە کەسییەکان بە دەسەڵاتدارانی ئێران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی شەشی ئەم مانگە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە سعودیە، ھەر ھەمان رۆژ لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر ھاوکاری ستراتیژی نێوانیان لە پرسە نێودەوڵەتی ھەرێمییەکان و لەگەڵ ھاوکاری نێوان واشنتۆن و ریاز لە بوارە ئابووری و ئەمنییەکاندا.

ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی حەوتی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەشداری لە کۆبوونەوەی وزاری نێوان ئەمریکا و ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو دەکات، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش ئاسایش، سەقامگیری، کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و باشتکردنی رەوشی ئابووری لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، رۆژی ھەشتی ئەم مانگە بلینکن بەشداری لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئاکامی شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارینی بەخوڕ لەسەرانسەری ژاپۆندا لافا و دروستبوو، بەھۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسیش بێسەروشوێنبوون و سەدان ھەزار کەسیش بێماڵوحاڵبوون، ھەزاران ماڵیش تۆڕی کارەبایان بچڕاوە، بۆ چەند سەعاتێکیش ھێڵی شەمەندۆفێر راگیرا.

 بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ تیمێکی فریاگوزاری لە ناوچەی تۆیۆھاشی ناوەڕاستی ناوچەی ئایچی، کە بەرزترین ئاستی ئاگادارکردنەوەی چۆڵکردنی ناوچەکەی تیایدا راگەیەنرابوو، تەرمی پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵیان دۆزیوەتەوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا خنکاوە.

ھاوکات بەرەبەیانی ئەمرۆش لە چەند ناوچەیەکی نزیک تۆکیۆی پایتەخت، ھۆشداریی بە ھاوڵاتیان دراوە لە بارەی مەترسی دووبارەبوونەوەی لافاو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاشکرایانکرد، لە نزیک شاری باڵاسور لە ویلایەتی ئۆدیشای ھیندستان، شەمەندەفەرێک لە رێڕەوی خۆی لایداوە و خۆی بە شەمەندەفەرێکی تردا کێشاوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لانی کەم ٥٠ کەس بەھۆی رووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەکە دەکرێت، ھەروەھا ٥٠٠ کەسی تریش بریندار بوون و رەوانە نەخۆشخانەکان کراون.

سەرجەم نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچەی خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە و زیاتر لە ٥٠٠ پۆلیس و کارمەندی فریاگوزاری و ٧٥ ئامبوڵانس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

لەبارەی رووداوەکەوە ناریندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی ھیندستان، تویتێکی بڵاوکردەوە و ھاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست، ھەروەھا وتی، لەگەڵ وەزیری ھێڵی ئاسنین گفتوگۆ لەبارەی رەوشەکەوە دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە بڵاویکردەوە، لەمانگی رابردوودا سوپای تورکیان ٥٨٠ ھێرشی ئاسمانی و زەمینی کردووەتە سەر بارەگاکانی پەکەکە و لە شەڕ و پێکدادانەکانیشدا ٥٤ سەربازی تورکیا کوژراون و ١٣ گەریلاش گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل-ھەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕی مانگی ئایاری ئەمساڵی بڵاوکردەوە.

ھەپەگە ئاشکراشیکردووە، ھەر لە مانگی ئایاری رابردوودا سوپای تورکیا ١٢٦ جار بە فڕۆکەی جەنگیی و ١١ جار بە ھێلیکۆپتەری ھێرشبەر و ٤٣٥ جاریش بە تۆپ و ھاوەن و تانک و ھەشت جاریش بە چەکی کیمیایی بارەگاکانی پەکەکەی بۆردوومان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت و کاندیدە دەرچووەکان سوێندی یاسایی دەخۆن، ئەوانەشی بە ھەر ھۆکارێک ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە نابن، دەتوانن لە رۆژانی داھاتوو سوێند بخۆن. 

کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی مەھەپە دەبێت، کە بە تەمەنترین ئەندامە و بەشێوەی کاتی ئەو کارەی پێسپێردراوە. 

ھاوکات ئەردۆغان ئامادەی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان و سوێندخواردنی کاندیدە دەرچووەکان دەبێت.

بڕیارە رۆژی شەممەش، ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا سوێندی یاسایی بخوات و کابینەی نوێی حکومەتەکەی رابگەیەنێت، رۆژی دواتریش ئەندامانی کابینەکەی لە بەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخۆن و حکومەتی نوێ دەستبەکاردەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی تورکیا بە گاڵتەجاڕییەوە بە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی دەڵێت، ئەگە بیانەوێت رکابەری بکەن پێویستیان بەوەیە زیاتر خۆیان رێکبخەنەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە ھەڵبژاردنەکەی چەند رۆژی رابردوودا گەلی تورکیا سەلماندی کە داوای بەردەوامی گەشەسەندن و سەقامگیری دەکات، لەئێستاش بەدواوە بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە ھەموو بوارەکاندا پێویستە تەنھا لە داھاتوو بڕوانن و ئاوڕ بۆ دواوە نەدەنەوە، پێویستە لایەنەکانیش لەوە تێبگەن کە سندوقی ھەڵبژاردن دیموکراتی دیاری دەکات.

ئەردۆغان بە گاڵتەجاڕییەوە باسی لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کرد و وتی، ئەگەر لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بیانەوێت لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا کێبڕکێ بکەن، پێویستە زیاتر خۆیان و پلانەکانیان رێکبخەنەوە، چونکە ئێستا زۆر لاوازن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رەسمی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، پیۆنگ یانگ مووشەکێکی تاقیکردەوە بە ناوی "شولیما_١" کە مانگێکی دەستکردی بۆ سیخوڕی و چاودێری سەربازی لەخۆدەگرت. راشیگەیاند، تاقیکردنەوەی مووشەکەکە شکستیھێناوە و بەھۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە دەریای زەرد کەوتووەتەخوارەوە.

لە دوای ئەو تاقیکردنەوەیە، "ئادەم ھودج" وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو ھەنگاوەی پیۆنگ یانگ پێشێلکارییەکی گەورەیە و ئاڵۆزییەکان و ناسەقامگیری ناوچەکە و دەرەوە زیاتر دەکات. وتیشی، "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا و تیمی ئاسایشی نەتەوەیی، ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشەکە دەکەن لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان.

ھاوکات "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی ھەڵدانی مانگی دەستکردنی لەلایەن کۆریای باکورەوە کرد. حکومەتی ژاپۆنیش رایگەیاند، کۆریای باکور یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات.

سوپای کۆریای باشوریش رایگەیاند، کاردەکەن لەسەر کۆکردنەوەی پارچەکانی ئەو مووشەکە لە دووری ٢٠٠ کیلۆمەتر لە خۆرئاوای دوورگەی "ئیوچیونگ".


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارین جار بییەر، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە ھەڵوێستی سەرۆک بایدن لەسەر پرسی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا روونە و ئەو بابەتە نەبەستراوەتەوە بە رەزامەندی ئەنقەرە لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ.

وتیشی، بایدن و ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا پرسی بەئەندامبوونی سویدیان لە ناتۆ تاوتوێکردووە و بایدن خواستێکی زۆری ھەیە لە نزیکترین کاتدا سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ.

لای خۆشییەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، سوید ھەنگاوی گرنگی ناوە بۆ چارەسەرکردنی ناڕەزاییەکانی تورکیا و ھانی ئەنقەرەیدا بە خێرایی رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ  بدات.
وتیشی، ئەمریکا ھەوڵدەدات بەر لە لوتکەی ناتۆ لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی داھاتوو رێکارەکانی بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ تەواوببن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەمیرتاش لە تویتەر ئاماژەی بە بەشێک لە قسەکانی کردووە کە سبەینێ لە (ئارتی گەرچێک) بڵاودەبێتەوە و تیایدا لە ناخی دڵەوە داوای لێبوردن لە گەلەکەی دەکات کە نەیتوانیوە سیاسەتێکی شایستە بخاتەڕوو، بەڵێنیشدەدات بە کرداری کەموکوڕییەکان چارەسەر بکات.

دەمیرتاش دەشڵێت، سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە رەخنەی بونیادنەریان لێگرتووە و ھەوڵدەدات سودیان لێوەربگرێت.

ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە راشیگەیاندووە، لەکاتێکدا وەک ھەموو ھاوڕێکانی لە زیندان بەخۆراگرییەوە بەردەوام دەبێت لە خەبات، بەڵام لەم قۆناغەدا واز لە چالاکی سیاسی دەھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، ماوەی چەند ساڵێکە ناوبەناو ھێرشی جیاجیا لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە ناو خاکی سوریا دەکرێتەسەر ھێزەکانی ئەمریکا، ئەمەش ئیدارەی کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگری نیگەران کردووە و بڕیاریانداوە لە رێگەی سیستمی مووشەکیی ھیمارسەوە توانای بەرگری ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بەھێزتر بکەن.

بەوتەی سەرچاوەکە لە ئێستادا دوو سیستمی مووشەکیی ھیمارس گەیشتووەتە دەست ھێزەکانی ئەمریکا و یەکێکیان لە کێڵگەی نەوتی عومەر، ئەویتریشیان لە کونکۆ تایبەت بە بەرھەمھێنانی غاز جێگیرکراوە کە لە یەک کاتدا توانای ئاراستەکردنی شەش مووشەکی ھەیەو تا دووری ٨٠ کیلۆمەتریش زۆر بە وردی ئامانجەکەی دەپێکێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەریەک لە پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"، پارتی چەپی سەوز ئەنجامی یەکەم کۆبونەوەی خۆیان لە دوای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، لە دژی رژێمی تورکیا کە دوژمنی رەنج، ئاشتی، ئازادی و دیموکراسییە ھەنگاوێک بەرەو دواوە نانێین و تێکۆشانیان فراوانتر دەکەن، پێویستە کەس گومانی لەوە نەبێت، چونکە بێگومان خەبات و تێکۆشان فراوانتر دەکەن.

لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، پێویستە بێ ورە و چاوترسێن نەبن و لە داھاتوودا تابلۆی نوێ، بۆ پێکھاتەکان و دەزگاکان و گەل بە فراوانی شی دەکەبنەوە و ئەنجامی پێویست لەبەرچاو بگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، بەپێی بەدواداچوون و ئەو بەڵگانەی دەستیان کەوتووە، رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە ٢٣ ھێندە لەئاستی رێگەپێدراو بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ زیاتربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یۆرانیۆمی پیتێنراوی عەمبارکراویش لەلایەن ئێرانەوە گەیشتووەتە چوار ھەزار و ٧٤٤.٥ کیلۆگرام لەکاتێکدا بەپێی رێککەوتنە ئەمییەکە بۆی ھەیە ٢٠٢.٨ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو عەمبار بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران بڵاویکردەوە، خامنەیی لەگەڵ ھەیسەم بن تارق سوڵتانی عومان لە تاران کۆبووەتەوە و پشتیوانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و میسری کردووە و وتویەتی ھیچ کێشەیەک لەو بابەتەدا نییە، کە چەندین دەیەیە ناکۆکی و پشێوی تێدایە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ماوەیەکی دوور و درێژە عومان رۆڵی نێوەندگیر دەبینێت لەنێوان تاران و وڵاتانی رۆژئاوا. لەئێستاشدا چەند ئاماژەیەک ھەیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی میسر و ئێران، بە تایبەت دوای ئەوەی سعودیە و ئێران لە مانگی ئاداری رابردوو بەنێوەندگیری چین، کۆتاییان بە دابڕانی پەیوەندییەکانیان ھێنا و ئاساییانکردەوە. تائێستاش لێپرسراوانی میسر وەڵامی لێدوانەکەی "خامنەیی"یان نەداوەتەوە. 

میسر لە سەردەمی ئەنوەر سادات و دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند. لە ساڵی ٢٠١١ش لە دوای بەھاری عەرەبی کە "محەمەد مورسی" وەک سەرۆکی میسر ھەڵبژێردرا، پەیوەندییەکانی میسر و ئێران بەرەو باشی چوو، بەڵام جارێکی دیکە و دوای لابردنی "مورسی" لە ساڵی ٢٠١٣ و ھەڵبژاردنی "عەبدولفەتاح سیسی" بە سەرۆک، پەیوەندییەکان پچڕانەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...140141142143144...418