شەڕ لەنێوان سوپای سودان و ھێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریھەڵدایەوە
کوردسات نیوز
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٥٨
بەپێی سەرچاوەکان لە گەرەکی ئوم دەرمان کە بارەگای رادیۆ و تەلەفزیۆنی رەسمی تێدایە، چەندین گولـلە تۆپی ئاراستە کراوە.
ھاوکات فرۆکە جەنگییەکانی سوپا ناوچەکەیان بۆردومان کردووە و مەترسی درێژەکێشانی ھەیە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ھەردوولا بە مەبەستی کۆتاییھێنان بە ناکۆکییەکان چەندین جار ئاگربەستیان راگەیاندووە.
ھاووڵاتیان خورتومی پایتەخت رایانگەیاندووە، وێرای زیانی گیانی و ماڵی کە رۆژانە رووبەروویان دەبێتەوە، مەترسیی زۆر لەسەر ژیانیان ھەیە و ناتوانن کاروبارەکانیان بەرێ بکەن.