ئەمریکا: فرۆشتنی ئێف ١٦ بە تورکیا نەبەستراوەتە بە مەرجی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ
رێبوار
٣١ی ئایاری ٢٠٢٣
٣٤٧
کارین جار بییەر، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە ھەڵوێستی سەرۆک بایدن لەسەر پرسی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا روونە و ئەو بابەتە نەبەستراوەتەوە بە رەزامەندی ئەنقەرە لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ.
وتیشی، بایدن و ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا پرسی بەئەندامبوونی سویدیان لە ناتۆ تاوتوێکردووە و بایدن خواستێکی زۆری ھەیە لە نزیکترین کاتدا سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ.
لای خۆشییەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، سوید ھەنگاوی گرنگی ناوە بۆ چارەسەرکردنی ناڕەزاییەکانی تورکیا و ھانی ئەنقەرەیدا بە خێرایی رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بدات.
وتیشی، ئەمریکا ھەوڵدەدات بەر لە لوتکەی ناتۆ لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی داھاتوو رێکارەکانی بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ تەواوببن.