کوردستان

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم، بڵند محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لەگەڵ عەلی عەلاق  پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەتەوە بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی گرفتی کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو و لەسەر سێ خاڵ رێککەوتوون و یەکەمیان بریتییە لەوەی کە تا ٣١/٣ی داھاتوو کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەرێمی کوردستان مافیان دەبێت رێکارەکانی (یەکگرتنەوە) تەواوبکەن و سەرجەم مەرجەکانی بانکی ناوەندی جێبەجێبکەن، بەپێچەوانەشەوە لەدوای ئەو وادەیە مافی وەرگرتنی مۆڵەتیان نامینێت و لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ مۆلەتی پلە ئەلیف و با.

خاڵی دووەمی رێککەوتنەکەش ئەوەیە کە لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان مەرجی دانانی سەرمایەی دوو ملیار و ٥٠٠ ھەزار دینار ھەڵگیرا کە پێشتر وەک مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەت دەبوایە کۆمپانیاکان ئەو بڕە پارەیە لە بانکی ناوەندی عێراق دابنێن، لە خاڵی سێیەمیشدا ھاتووە، ئەو کۆمپانیایانەی تەواوی مەرجەکانی بانکی ناوەندییان تەواوکردووە لەچەند ھەفتەی داھاتوودا مۆڵەتی بانکی ناوەندییان پێدەدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان نەخشەڕێگای" پێویستە سەرلەنوێ دەربارەی چارەسەر بدوێین"، لەلایەن پلاتفۆرمی پاراستن و پشتیوانی ئامەد خرایەڕوو، لە نەخشە رێگاکەدا ھاتووە، لە سەرەتای کۆمارەوە پرسی کورد ھەیە، ناکرێت بە سیاسەتی ئەمنی دەرگیری ئەو پرسە ببن و توندوتیژی ڕێگەی چارەسەر نییە، کە بەھۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردەوە چەندین کێشە و قەیران سەریان ھەڵداوە.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، چارەسەری پرسی کورد، پێویستی بە ئیرادەیەکی نوێیە، بۆ ئەوەش پێویستە تفەنگەکان بێدەنگ بکرێن، بۆ ئاشتی و چارەسەری بەردەوامیش پێویستە ئاستەنگەکان لاببرێن و دەرفەتی پێویست دابین بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، پرسی کورد خاڵی سەرەکی کێشە ئابوری، دیموکراسی، یاساییەکانی وڵاتە و پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەو بناغەیە دوور لە ململانێی سیاسی لە پرسەکە نزیک ببنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دروستکردن و دەرھێنانی کارتی بانکی بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ئاسان نییەو کاتی زۆری دەوێت.

وتیشی، دەبێت بایۆمەتری بکرێتە بنەما بۆ ھەژماری بانکی فەرمانبەرانی ھەرێم کە لەلایەن وەزیری دارایی فیدراڵەوە داوا کراوە بۆ مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران.

بەوتەی محەمەد زراری، لەکۆی نزیکەی ٧٠٠ ھەزار فەرمانبەر، تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ ھەزار فەرمانبەر لە پرۆسەی ھەژماری من بەشدارییان کردووە کە ماوەی چەند مانگێکە دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لەگەڵ لیژنەیەکی چاودێری دارایی فیدراڵ سەرقاڵی وردبینین لە داھات و خەرجیی شەش مانگی دووەمی ساڵی رابردووی ھەرێم کە نزیکەی ھەفتەیەک دەخایەنێت.

رۆژی دووشەممە وەزیری دارایی عێراق لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی جەختیکردەوە، ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێم، پەیوەستە بە ناردنی لیستی مووچەخۆرانەوە، لە مانگی ئاداریشەوە لەڕێگەی بانکەکانەوە مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەھۆی دروستبوونی کێشە بۆ فڕۆکەیەکی ھێلی ئاسمانی تورکیا لە کاتی نیشتنەوەیدا، سەرەنجام فڕۆکەکە گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا.

راشیگەیاندووە، لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، سێ ڕێگای جیاواز و ھەماھەنگ و کارا و بەردەستە بۆ نیشتنەوەی ھەر فڕۆکەیەک، کە بریتین لە، سیستەمی"ئای ئێڵ ئێس"و"جی پی ئێس"و"ڤیشوەڵ"، بەپێی ڕێسا و میکانیزمی گەشتەکانی ھێلی ئاسمانی، پێویستە ھەردوو سیستەمی"ئای ئێڵ ئێس"و"جی پی ئێس"بەردەست و کارا بن لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکانیان.

لە بەشێکی تری رونکردنەوەکەدا ھاتووە، لەکاتی ھاتنی ئەو فڕۆکەیە ھەردوو سیستەمەکە بەردەست بووە، بەڵام کێشە لە سیگناڵی سیستەمی"جی پی ئێس"ی فڕۆکەکە ھەبووە، بۆیە گەڕاوەتەوە تورکیا، دوای چەند سەعاتێک کێشەکە چارەسەرکرا، دوبارە گەڕایەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و بەبێ ھەبوونی کێشە لە نیشتنەوەی دا گەشتەکە ئەنجامدرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لە سنووری ھەنگەژاڵی شاری بانە ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامیشدا کۆڵبەرێک بەناوی سەید جەعفەر فەرەجی، خەڵکی گوندی دەورە قەڵای شاری سەقز کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەید جەعفەر فەرەجی تەمەن ٤٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، شەوی شەممەی رابردوو لەسنووری شاری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئەنجامیشدا لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیاندنی ھاتووچۆی ھەولێر بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە لە ئەمڕۆوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی  خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای (ھەولێر-دھۆک) لە بەرامبەر گوندی (گەزنە) تاوەکو پردی چەمە بەشێوەی تاقیکردنەوە دەکەونە کار.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ماوەی تاقیکردنەوەکە تا سەعات ١٢ـی شەوی ٤ـی ئادار بەردەوامدەبێت و لەدوای ئەوکات و بەروارەوە، سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆماردەکرێن لە سیستمی سزادانی ھاتووچۆ.
ھاتوچۆی ھەولێر دەشڵێت، بەرزترین خێرایی ڕێگاپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان ١٠٠ کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری گەورەش ٨٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دیاریکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، تەمویلی مووچەی ھەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەمشێوەیە دەبێت، بۆ مانگی دوو لەڕێی ئەو لیستانەوە دەبێت کە حکومەتی ھەرێم بەرزی دەکاتەوە و بەوشێوەیە خەرج دەکرێت، ئەوەش دوای رەزامەندی دادگای باڵای فیدراڵی.
 
راشیگەیاند، مانگەکانی داھاتووش دەبێت راستەوخۆ لەڕێی بانکەکانەوە بێت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی، بەوشێوەیە سەرجەم شایستەی فەرمانبەران دابین دەکرێت بەڕێژەی ١٢.٦٧٪ دواتر ھەر دامەزراوەیەک لە ھەرێم دەبێت کار بکات لەسەر تەمویلکردنی پارە لەڕێی بانکەکانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو سەردانەدا وەفدی یەکێتی لەلایەن د. نەوزاد بامەرنی بەرپرس و ستافی لق پێشوازیکران، ھاوکات سەردانێکی دۆستانەی نێوانیان بوو لە پارێزگای دھۆک بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەکو بەرپرسی نوێ لق، دیداریکی تری سەردانەکە تاوتووێکردنی بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بوو، ھەروەھا باسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا کە چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاری بکات و پێویستە ھەمووان پێوەی پاپەند بن .

لیپرسراوی مەڵبەندی دھۆک رایگەیاند، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و جەختی لەوەشکردەوە، کە یەکێتی پشتیوانی پێکھاتە سەرەکییەکانە، چونکە سەرۆک مام جەلال گرنگی و تایبەتی پێداون و ھەموو کات داوای مافیانی کردوە بۆیە ناکرێت پشتگوێ بخرین بەڵام خۆیان نوێنەراتی خۆیان بکەن.

بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە دھۆک، سوپاسی وەفدی یەکێتی کرد بۆ ئەو سەردانە دۆستانەی نێوانیان و ھیوای خواست ئەم سەردانانە بەردەوامی ھەبێت لە پارێزگای دھۆک.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی عەباسییەی زاخۆ، بەھۆی دەمەقاڵێوە، لەنێوان دوو خوێندکاردا شەڕە چەقۆ دروستبووە و سەرەنجام یەکێکیان ئەوەی دیکەیانی بەچەقۆ بریندارکردووە و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەشیەوە لە رێگادا بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو خوێندکارە دراوسێن و ھاوڕێی یەکترین، دەمەقاڵێکەشییان لە قوتابخانە دروستبووە و دواتر لە دەرەوەی قوتابخانەکە شەڕ لەنێوانیاندا دروستبووە.

وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەشدا، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام تائێستا بکوژی ئەو خوێندکارە تەمەن ١٦ ساڵە دەستگیرنەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦/٢/٢٠٢٤ سەعدی ئەحمەد پیرە بە ئامادەبوونی د. رێواز فایەق ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی لە کەلار لە بارەگای مەڵبەندی گەرمیان باسێکیان سەبارەت بە ھونەرەکانی مامەڵەکردن لە کاری سیاسی و چۆنیەتی سود وەرگرتن لە ھەل و دەرفەتە جۆراوجۆرەکانی کاری سیاسی و دیبلۆماسی پێشکەش بە بەشداربووانی خولی کادیرانی مەڵبەندی رێکخستنی گەرمیان کرد.

لە ناوەڕۆکی باسەکەیدا سەعدی ئەحمەد پیرە پاڵپشت بە چەندین نموونە و ئەزموونی قۆناغەکانی خەباتی سیاسی و چەکداری ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئاماژەی بە چۆنیەتی مامەڵەی ژیرانە و سیاسیانەی کادیران کرد لە ئاست و ئۆرگانە جیاوازەکان، کە لە ئەنجامدا خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵگە و کۆمەڵانی خەڵک بکات، وتیشی، پێویستە کادرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی رابردووی پڕ سەروەری یەکێتی بە گشتی و حیکمەت، رێنوێنی، کارە ناوازەکانی سەرۆک مام جەلال ئاڕاستەی خەباتی سیاسی و دیبلۆماسیان بۆ ئایندە دیاریبکەن بە تێک ھەڵکێشکردن لەگەڵ قۆناغی نوێی خەبات و گۆڕانکارییەکانی سەردەم . 

دواتر بە ووتەیەکی د. رێواز فایەق و بە خستنەڕووی سەرنج و پرسیارەکانی ئامادەبووان کۆتایی بە پێشکەشکردنی بابەتەکە ھات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە دوو کاروان ھاوکاری سەربازی رەوانەی بنکەی "خراب جبیر" کردووە لە ریفی رمێلان لە باکوری حەسەکە، کە ٦٠ بارھەڵگری لەخۆگرتووە و چەک و پێداویستی سەربازی و سوتەمەنی تێدا بووە، ئەو ھاوکارییە ھاوکات بووە لەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی بارھەڵگری سەربازی کە کەلوپەلی سەربازی پێشکەوتوو و پاتری و دژە فڕۆکەی تێدا بووە.

ھاوکات گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران ھێرشێکی مووشەکییان کردە سەر بنکەی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کونیکو لە باکوری دێرەزوور، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

بەپێی ئامارێک کە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، ھێزەکانی ئەمریکا لەناو خاکی سوریا روبەڕووی ١٢١ ھێرش بوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی دھۆک بڵاویکردەوە، ٤٠ داواکارییان لەلایەن دانیشتوانی گوندەکانی سەر رێگەی دھۆک-زاخۆ پێگەیشتووە بۆ کەمکردنەوەی روداوەکانی ھاتووچۆ، کە داوادەکەن کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگاکە جێگیربکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لەچەند رۆژی داھاتوودا کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ئەو رێگایە جێگیربکرێت، ئاگاداری ھاووڵاتیانیش دەکاتەوە کە دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ ناوشاری دھۆک ناگرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەکە لەناو فەرمانگەی باری شارستانی ناحیەی گردەسێن لە سنوری قەزای ئاکرێ روویداوە و ژنێک تەقەی لە کەسێک کردووە.

نێچیرڤان فەخرەدین لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی بریندارێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی گوڵان لە ئاکرێ، کە شوێنەواری چوار فیشەک بە جەستەوەیە بووە و بۆ چارەسەر نێردراوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ھەولێر.

بەپێی زانیارییەکان، ھۆکاری ئەو رووداوە دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان ھەردوولا و لەسەر داوای کەسوکارەکەی بریندارەکە گواستراوەتەوە ھەولێر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تەیف سامی وەزیری دارایی لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە ئاماژەی بەوەکرد، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پەیوەستە بە ناردنی لیستی موچە خۆرانی ھەرێم و بۆ چەند مانگی داھاتوو ھاوتەریب لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عیراق، موچەی موچەخۆرانی ھەرێمیش رەوانە دەکەن.

وتیشی لەمانگی داھاتووەوە فەرمانبەرانی ھەرێم لە رێگەی بانکەکانەوە موچەکانیان وەردەگرن  و پێویستە حکومەتی ھەرێم لیستی موچە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکات.

تەیف سامی باسی لەوەشکرد، لە داھاتوویەکی نزیکدا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن بۆ پەسەندکردنی و دواتریش رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

رۆژی ٢١ی شوبات دادگای فیدراڵی، ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی پابەندکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لە ھەولێر لەگەڵ پاتریک دورێل باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراق، جەختی لە خواستی ھەرێمی کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەڕەنسا دووپاتکردەوە و سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی فەڕەنسای بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراق لە کۆبوونەوەکەد ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا کرد و ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتەکەی بە بایەخ و گرنگییەکی زۆرەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان دەڕوانێت و لە ھاوکاری و پشتگیرییان بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٤ی ٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بانگھێشتێکی رەسمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی حکومەت بە سەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی، چەندین کۆبوونەوە ئەنجامدەدات و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە . 

راشیگەیاند، وەفدی یاوەری سەرۆکی حکومەت لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەوە پێکھاتوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...5758596061...673