کوردستان

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەشێوازێکی شارستانیانە گوزارشت لەخۆشییەکانیان بکەن، بە پێچەوانەوە توندتر سزای یاسایی سەرپێچیکاران دەدرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە شار و شارۆچکەکان دەکات، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان و ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و کەرنەڤاڵی لایەنە سیاسییەکان، بەشێوازێکی شارستانیانە گوزارشت لەخۆشییەکانیان بکەن و نەبنە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقام و شوێنە گشتییەکان.

هەر لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات، دووربکەونەوە لە توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن، بە پێچەوانەوە توندترین سزای یاسایی سەرپێچیکاران دەدرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئه‌مڕۆ پێنچ شەممە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری ھەولێر پێشوازیکرد لە ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان

لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و سەربازی عیراق و کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێکرا بەتایبەتیش پرسی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ، هەردوولا ئەگەر و پیشهاتەکانی دوای هەڵبژاردن و چۆنیەتی مامەڵەی هێز و لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان بەتێر و تەسەلی گفتوگۆی لەبارەوە کرا ، سەعدی ئەحمەد پیرە ھیواشی خواست ئاستی پە‌یوە‌ندیە‌كانی نێوان ھە‌رێم و ژاپۆن لە‌ سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كاندا پتە‌وتربكرێت و پێشكە‌وتنی باشتر و زۆرتر بە‌خۆیە‌وە‌ ببینێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە  تەئكیدی كردەوە كە یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان زامنی پاراستن و بەدیهێنانی ئەو ماف و ئیمتیازاتانەیە كە لە دەستوری عیراقدا ئاماژەی پێكراوە

دواتر ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسولی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەكات بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان كە لە ٢٠ی ئۆكتۆبەر پڕۆسەكە  بەشێوەیەکی ئارام و هێمنانە بەڕێوەچوو لە هەرێمی كوردستان ، 

وتیشی، پێویستە هەر ناکۆکییەکی هەڵبژاردن لە ڕێگەی کەناڵە یاساییە دامەزراوەکانەوە چارەسەر بکەن و پڕۆسەی هەڵبژاردن تەواوبکەن بە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر بە زووترین کات دواتر تە‌ئكیدی كردە‌وە‌ كە‌ ژاپۆن ‌خوازیاری سە‌قامگیری سیاسی و گە‌شە‌سە‌ندنی ئابووری و پێشكە‌وتنی زیاترە‌ لە‌ عیراق بە‌ گشتی و هە‌رێمی كوردستان بە‌تایبە‌تی، 

راشیگەیاند، ئامادە‌ی هە‌موو هە‌ماهە‌نگیە‌كی سیاسی و ئابوورین و كۆمپانیاكانی ژاپۆن خاوە‌ن ئە‌زموونێكی زۆرن لە‌سە‌رجە‌م بوارە‌كاندا.

لەكۆتایی دیدارەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە، ستایشی ئاژانسەكانی سەربە حكومه‌تی ژاپۆنی كرد لە هاوكاری و هەماهەنگی كردن لەگەل دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ئاژانسی جایكا كە ڕۆڵێكی بەرچاویان هەیە لە گەشەپێدانی بوارە جیاوازەكانی كارگێری بەرزكردنەوەی ئاستی توانا مرۆییەكانی كارمەندانی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...671672673