ڕاگەیاندنی ھاتووچۆی ھەولێر بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە لە ئەمڕۆوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی  خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای (ھەولێر-دھۆک) لە بەرامبەر گوندی (گەزنە) تاوەکو پردی چەمە بەشێوەی تاقیکردنەوە دەکەونە کار.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ماوەی تاقیکردنەوەکە تا سەعات ١٢ـی شەوی ٤ـی ئادار بەردەوامدەبێت و لەدوای ئەوکات و بەروارەوە، سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆماردەکرێن لە سیستمی سزادانی ھاتووچۆ.
ھاتوچۆی ھەولێر دەشڵێت، بەرزترین خێرایی ڕێگاپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان ١٠٠ کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری گەورەش ٨٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دیاریکراوە.