لە بانە کۆڵبەرێک بەدەستڕێژی گولـلەی ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران کوژرا
هیوا
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤
١٠٣
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لە سنووری ھەنگەژاڵی شاری بانە ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامیشدا کۆڵبەرێک بەناوی سەید جەعفەر فەرەجی، خەڵکی گوندی دەورە قەڵای شاری سەقز کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەید جەعفەر فەرەجی تەمەن ٤٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
لەلایەکی دیکەشەوە، شەوی شەممەی رابردوو لەسنووری شاری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئەنجامیشدا لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر برینداربوون.