لە ناو فەرمانگەیەکی ناحیەی گردەسێن لە سنوری ئاکرێ ژنێک تەقەی لە کەسێک کرد
کوردسات نیوز
٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤
٩٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەکە لەناو فەرمانگەی باری شارستانی ناحیەی گردەسێن لە سنوری قەزای ئاکرێ روویداوە و ژنێک تەقەی لە کەسێک کردووە.
نێچیرڤان فەخرەدین لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی بریندارێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی گوڵان لە ئاکرێ، کە شوێنەواری چوار فیشەک بە جەستەوەیە بووە و بۆ چارەسەر نێردراوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ھەولێر.
بەپێی زانیارییەکان، ھۆکاری ئەو رووداوە دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان ھەردوولا و لەسەر داوای کەسوکارەکەی بریندارەکە گواستراوەتەوە ھەولێر.