کوردستان

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، رۆژی سێ شەممە، دادگا لەسەر سکاڵایەکی وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر کۆدەبێتەوە کە تێیدا داوایکردووە دادگا بڕیار لەسەر نادەستوری بوونی جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئەو بڕیارانە بدات کە لەلایەن دادگاکانی ھەولێرەوە و بەو یاسایە لەدژی دەرکراون.

دادگای فیدراڵی پێشتر چەند جارێک ئەو سکاڵایەی تاوتوێکردووە، بەڵام ھێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە.

پێشتر پارێزەرانی وەھاب ھەڵەبجەیی بە کوردسات نیوزیان راگەیاندبوو، بەڵگەی زیاتر دەخەنە بەردەم داگای فیدراڵی عێراق بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی دادگای ھەولێر.

ئەگەر سکاڵاکە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسند بکرێت، سەرجەم ئەو بڕ‌یارانەی کە لە ساڵی ٢٠١٨ بەدواوە لە دادگاکان بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەرکراون، ھەڵدەوەشێندرێنەوە، بەو پێیەی یاساکە دوای چەندینجار درێژکردنەوەی ماوە یاساییەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە بەسەرچووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێم رۆژی یەکشەممە لەگەڵ وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و ھەرێم کۆبووەوە و رایگەیاند، دەرگای وەزارەت و سەرجەم بەڕێوبەرایەتی و گەنجینەکان کراوەیە بۆ ھەر وردبینی و بەدواداچونێک لەلایەن تیمە ھاوبەشەکانی دیوانی چاودێری داراییەوە.     

وەزارەتی دارایی لەبارەی کۆبوونەوەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەردانی وەفدی دیوانی چاودێری دار وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە ھەولێرن و لەگەڵ چاودێری دارایی ھەرێم وردبینی لە خەرجی و داھات و لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکەن.

پێشتر ھونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاندبوو، وەفدەکەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دوای وردبینکردن لە خەرجی و داھاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی ھەرێم، راپۆڕتێک پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن.

وەفدەکەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کە رۆژی شەممە گەیشتە ھەولێر، بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەمێنێتەوە و جگە لە دۆسیەی خەرجی و داھاتەکانی ھەرێم، ھاوکات وردبینی بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش دەکات، ھەروەھا جگە لە وەزارەتی دارایی لەگەڵ چەند وەزارەتێکی دیکەش دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٤ی ٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بانگھێشتێکی رەسمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی حکومەت بە سەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی، چەندین کۆبوونەوە ئەنجامدەدات و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە . 

راشیگەیاند، وەفدی یاوەری سەرۆکی حکومەت لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەوە پێکھاتوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ سەعاتی داھاتوو رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژی یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت و لە ھەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لە کاتەکانی شەویشدا بارستە ھەوایەکی ساردی سێبیری روو لە ناوچەکەمان دەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت، خێرایی با (١٠– ٢٠) کم دەبێت لە سەعاتێکدا.

سەبارەت بە پێشبینیی بۆ کەشوھەوای سبەینێ، کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند: سبەی رۆژی دووشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، کاریگەریی بارستەھەوایەکی سارد لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە و کەرکووک، کە ھەندێک جار دەگاتە سەروو ٣٥ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.

کەشناسیی سلێمانی پێشبینی ئەوە دەکات؛ سبەینێ پلەی گەرما روو لە نزمبوونەوە بکات بە نزیکەیی (٥-٧) پلەی سیلیزی و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ سفر پلە دابەزێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق گەیشتوونەتە ھەولێر و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم کۆدەبنەوە، بۆ وردبینکردن لە خەرجی و داھاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی ھەرێم، دواتر وردبینییەکان دەکەنە راپۆڕتێک و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەکەن.

ھاوکات، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، وەفدەکەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە ھەولێر دەمێنێتەوە و جگە لە دۆسیەی خەرجی و داھاتەکانی ھەرێم، ھاوکات وردبینی بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش دەکات، ھەروەھا جگە لە وەزارەتی دارایی لەگەڵ چەند وەزارەتێکی دیکەش دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەبوبەکر تەیب"سەرپەرشتیاری شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی نەبوونی نەختینە لە بانکەکانی سلێمانی پڕۆژەکە بەسستی بەڕێوەدەچێت، لە کاتێکدا ٧٠%ی کارەکانی پرد و ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسەکان تەواوکراوە، ھەروەھا ٧ کیلۆمەتر لە شەقامەکە قیرکراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆی گشتی پرۆژەکە ٥٢% تەواوکراوە، ساڵی رابردووش کۆمپانیای جێبەجێکار بەبەھای ٢٢ ملیار دینار کاریکردووە.
شەقامی ئۆتۆبانی بابان ناسراو بە شەقامی ١٠٠ مەتری، لە تەموزی ٢٠٢٠ بەردی بناغەی دانرا و گوژمەی پرۆژەکە ٤٠٠ ملیار دینارە و بڕیاربوو لە ٣٠-٨-٢٠٢٣ تەواو بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەک ھاووڵاتی سکاڵایان تۆمار کرد کە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوییەوە دەکرێت، ئەمڕۆ ھەینی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا و بەشی پۆلیسی رێکاریی، ھەڵمەتێکیان لە ناوبازاڕی شارەکە ئەنجامدا بەمەبەستی رێگریکردن لە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەھەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێوی، سێ تۆمەتباریش بە تۆمەتی مامەڵەکردن بەو باڵندانە دەستگیرکران و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا دەستیپێکردووە.  

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکرد، دواتر باڵندەکان لەلایەن ھێزەکانیانەوە ئازاد کران و گەڕێندرانەوە بۆ نێو سروشت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکەی توێژینەوەی سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا چەند پرسێکی سەبارەت بە ئاییندەی مانەوەی ئەمریکا لە عێراق ورووژاندووە کە پەیوەندی بە کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ھەیە بەتایبەت سنووردارکردنی کاریگەرییەکانی ئێران.

دەشڵێت، کۆبوونەوەکانی ئێستای لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان ئەمریکا و عێراق، دەتوانێت گۆڕانکاریی بنەڕەتی دروست بکات، ھەروەھا راپۆرتەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکانی پێشووی کۆنگرێس بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا لەماوەی ئەمساڵ و بودجەی تەواوکاری بۆیان، چەند ڕاسپاردەیەک لەبەرچاو بگیرێت، لەوانەش: بوونی سەربازی ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق تا چەند گرنگە، ھەروەھا ئامادەبوونی سەڕبازی ئەمریکا لە عێراق چۆن دەتوانێت ڕووبەڕووی ململانێکانی ئێران ببێتەوە لەناوچەکە.

ھەروەھا پرسیاری ئەوەدەکات کە گۆڕانکارییەکانی بوونی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق چۆن دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە سوریاو ئاسایشی باڵیۆزخانەی ئەمریکاو ئەرکی ناتۆ لە عێراق ئاسایشی عێراق و ئاسایشی ناوچەکە دروست بکات.

راپۆرتەکە باسی لەوەشکردووە، پەیوەندی نێوان گروپە عێراقییەکان و حکومەتی عێراق بە ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگەشەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، چییان بەسەردێت؟ ھەروەھا گۆڕانکارییە لەناکاوەکان چۆن کاریگەرییان لەسەر تێڕوانینەکان بۆ ئەمریکا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...

بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان 

‎بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان بە جەنابتان، بنەماڵە بەڕێزەکەتان و ئازیزانی خوالێخۆشبوو دەگەیەنین و ھاوبەشی خەمتانین.

‎لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشی و خەمتان بێت،  کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ئێوە و ھەموولایەک ببەخشێت.

‎ 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو مێرد منداڵ بەناوەکانی دادیار قاسم و ئەیمەن ھەڵکەوت تەمەن ١٣ ساڵ، لە گۆلێکی گەورەی ئاودا کە بەھۆی کۆبوونەوەی ئاوی باراناو ماوەی چەند ساڵێکە دروستبووە خنکان.

بەوتەی چەند شایەتحاڵێکیش، مێرمنداڵەکان بەمەبەستی راوە ماسی چونەتە ئەو شوێنە، بەڵام کەوتونەتە نێو ئاوەکە، دانیشتوانی سنورەکەش بەھانایانەوەچوون، بەڵام بە خنکاوی ھەردوو مێرد منداڵەکەیان دەرھێناوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سوپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکرنی سنوری قەزای ئامێدی لەو چوارچێوەیەشدا چیای خێرێ لە سنوری ئامێدی بۆردومانکرد.

راشیگەیاند، دوو رۆژی رابردووش سوپای تورکیا بۆردومانی پرۆژەی ئاوی ھەردوو گوندی گوھەرز و بلاوەی بوردومان کردووە، ماوەی چەند مانگێکیشە بەبەردەوامی سوپای تورکیا سنوری ئامێدی بوردومان دەکەن و بەردەوام ترس و دڵەراوکێ لە نێو ھاووڵاتیان و دانیشتوانی ئەو سنورە دروست دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەک کۆمیسیۆن ئامادەن بۆ ھەڵبژاردن بە ستانداری نێودەوڵەتی و شەفاف، لەڕووی تەکنیکی و لۆجستیشەوە لەوپەڕی ئامادەباشیدان. 

وتیشی، پێشبینی دەکەن لە ٥ بۆ ١٠ی ٦ رۆژێک بۆ ھەڵبژاردن دیاری بکرێت و چاوەڕوانن سەرۆکایەتی ھەرێم لەو بارەیەوە مەرسومی سەرۆکایەتی دەربکات، نزیکەی ٤ ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سەرەتای سەردانەکەدا، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم سەردانی مۆنۆمێنتی ھەڵەبجەی کرد و تاجە گوڵینەی لە بەردەم سیمولی شەھیداندا دانا و پاشان لە یاداشتی مۆنۆمێنتەکەدا وتەیەکی نووسی و ئاماژەی بەوەدا، خزمەتکردنی ھەڵەبجە بە ئەرکی خۆیان دەزانن و پێویستە ھەموویان ھەوڵبدەن ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بپارێزن و رێگەنەدەن جارێکی دیکە تاوان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دووبارەببێتەوە.

دواتر مەسرور بارزانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگاکەی کرد و پێدانی یەکەم ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ھەڵەبجەی راگەیاند و پێشکەشی کەسێکی کرد، پاشان سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاکە کۆبوونەوە.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بەشێک لە داھاتی گومرگی ھەڵەبجە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە دابینبکرێن، وتیشی، بڕیاردرا بودجە بۆ چەند پڕۆژەیەکی رێگاوبان لە سنوری ھەڵەبجە دابینبکرێت و کۆلێژی پزیشکی لە پارێزگاکە بکرێتەوە.

ئازاد تۆفیق ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ٥٠٠ فەرمانبەر بۆ دامودەزگاکانی ھەڵەبجە دابمەزرێندرێن.

ھاوکات سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی پڕۆژەی پردی تووەقوتیان دادەنێن. 

بودجەی پڕۆژەی پردی تووەقوت زیاتر لە سی ملیار دینارە  و پارێزگای ھەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە، درێژیی پردی تووەقوت نزیکەی ٣٥٠ مەتر دەبێت.

لە چوارچێوەی پڕۆژەکە رێگەی ھەڵەبجە - پردی تووەقوت - قلیجە قیرتاو دەکرێت.

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیەندراوێک لە پارتی ئیرادەی نیشتیمانی تورکمان سەبارەت بەبریاری دادگای فیدراڵی تایبەت بەنەمانی کورسی کۆتاکان:

بەناوی خودای گەورەو میھرەبان..

ئازیزان تورکمانە رەسەنەکانی شاری ھەولێر و کفری، 
دادگای فیدراڵی لەرێکەوتی ٢٢\٢\٢٠٢٤ دا بریاری نەمانی ١١ کورسی کۆتای پێکھاتەکانی نێو پەرلەمانی کوردستانی دا ئێمە ھیچ کاتێک لەگەڵ بوونی کورسی کۆتا نەبووین بۆ پێکھاتەیەکی رەسەنی وەک تورکمان وەھیچ کاتێکیش پاڵپشتی لەبوونی ناکەین، چونکە کۆتا مافێکە دەبەخشرێتە کەمینەکان ئێمە نە کەنمینەین وە نە پێویستیشمان بەبەخشینە بەڵکو ئێمە نەتەوەیێکی رەسەنی ئەم وڵاتەین رەسەنایەتی و مێژووی پر سەروەری نەتەوەکەمان لەم وڵاتەدا ھەردەم دیار و درەوشاوەیە، ئەگەر کەسانێکیش ھەبێت ئەم مێژوە پر سەروەریەمان نەزانێت پێویستە بیخوێنتەوە و بەدواداچون بکات لە کتێب و لێکۆلنەوە مێژوویەکان ئەوکات ئاشنا دەبێت بەرەسەنایەتی و شارستانیەتی نەتەوەکەمان.

دەکرێ کۆتا بۆ ماوەیێکی کاتی پەسند بکرێ بەڵام  کورسی کۆتا ھەروەک چۆن زیانی نیە ھیچ کاتێکیش سودی نەبووە.
بەڵام بریاری نەمانی کورسی کۆتا بۆ ئەو کەسانەی کەسودیان لێ بینیوەبریارێکی ناخۆشە چونکە ئەو ھاوکاریانەی تا ئێستا بۆیان دەھات بەھەموو پێوەرەکان لێیان دەبردرێت.  
بەبروای ئێمە یەکەمین  نەھامەتی کە بەشێوەکی گشتی بەسەر نەتەوەکانی عیراقدا ھات دابەشکردنی ئازوقەبوو لەلایەن نەتەوە یکگرتوەکانەوە، چونکەھاوڵاتیانی فێری تەمبەڵی و ناچاڵاکی کرد،  
دووەمین نەھامەتی تایبەت بوو بەنەتەوەی تورکمان کاتێک کورسی کۆتایان بۆ نەتەوەی تورکمان دیاری کرد.

بەبروای ئێمە کۆتا ھاوتەریبە لەگەڵ جینۆساید کردنی نەتەوەیێک، گوایە تورکمانەکان خاوەنی پێنج کورسی کۆتای پەرلەمانی کوردستانن بەڵام بەداخەوە ھەندێک لە پەرلەمانتارەکان بەھیچ شێوەیێک دەستیان بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی تورکمان بەرز نەکردۆتەوە، بەڵام بەداخەوە بەپێچەوانەی ئەمە ھەرکاتێک بەرژەوەندی تاکەکەسیان لە لە ھەر شوێن و لایەنێک بوایە ھەردەم لەئامادەباشیدابوون و دەستیان بەرز دەکردەوە.

بۆیەنەمانی کۆتا بۆ تورکمانەکان لەبری خەمباری بەڵکو جێگای دڵخۆشیەو نەتەوەکەمان چاوی رۆن.

ئێستا کات کاتی بەخۆھاتنەوەو لەخەوھەڵسان و راچڵەکینی نەتەوەکەمانە، ئەگەر ھاتوو نوێنەرانمان لەخولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئەرکی خۆیان وەک نوێنەری نەتەوەکەیان بەجێ گەیاندبا دڵنیا بن ھیچ کات بابەتێکی ئاوا لەدادگای فیدراڵی گفتوگۆی لەسەر نەدەکرا.

لەمرۆ بەدواوە ھەر کەسێک کەخۆی بەنیشتیمان پەروەر و نەتەوەیی دادەنێت ئێستا کاتیەتی پێویستە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی بەجێ بگەیەنێت.
پێویستە دەست لەنێو دەست بۆ داھاتوێکی گەشتر کار بکەین ھەروەک مێژووی پر سەروەری نەتەوەکەمان سەربەرزانە رێ بکەین و بەرگری لەمافەکانی نەتەوەکەمان بکەین.
نەتەوەکەمان نەتەوەیێکی رەسەن و چاڵاکە بەسەر گشت تەنگ و چەڵەمەکانی ژیان سەردەکەوێت، خوای گەورەیار و یاوەرمان بێت.

مەحمود چەلبی
سەرۆکی پارتی ئیرادەی نیشتیمانی تورکمان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە لە گەشتیی ھەواڵەکانی کوردسات نیوزدا رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران ئەرێنی بوون و کاریگەری باشی لەسەر خوێندن و رەوشی کۆمەڵایەتی و ئابوری دەبێت. 

لەسەر یاسای ھەڵبژاردنیش وتی، بڕیارەکە بە قازانجی ھەموولایەکە و یەکێتی داوای کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکانی نەکردووە، پێکھاتەکانیش دەتوانن بەشداری بکەن و لەگەڵ لایەنەکان ھاوپەیمانی بکەن.

پێشبینیشیکرد ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەوێتە کۆتایی مانگی ئایار یاخود سەرەتای مانگی حوزەیران، ھەر کاتێکیش بکرێت یەکێتی بۆ ھەڵبژاردن ئامادەیە. وتیشی، بەمزووانە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و پرسی کەرکوک و ھەڵبژاردن و چەند پرسێکی گرنگ باس دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی حزبەکە بۆ تاوتوێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی کۆبووەوە، لە راگەیەنراوی دوای کۆبوونەوەکەشدا ئەوەخراوەتەڕوو، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی پێچەوانەی ڕۆحی دەستوور و مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان و بنەماکانی فیدراڵی و پڕەنسیپی لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانن کە لە دەستوودا جێگیرکراون.

باسی لەوەشکردووە، پارتی جەختدەکاتەوە لە داکۆکیکردن لە مافی پێکھاتەکان و بەشدارییان لە دامەزراوە دەستوورییەکان، ھاوکات پشتیوانی ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمیش دەکات تا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆکانی لەسەر شایستە داراییەکانی ھەرێم لە چوارچێوەی دەستووردا، بەردەوام بێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی باسی لەوەشکردووە، بڕیاری پەیوەست بە یاسای ژمارە (١)ی سالی ١٩٩٢ی ھەڵبژاردن و گۆڕینی بەشێک لە بڕگەکانی لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، پێچەوانەی دەستوور و سروشتی لێکجیایی دەسەڵاتەکانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...5859606162...673