بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی مەسعود بارزانی دەکات
کوردسات نیوز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤
٥٬٦٣٤
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان بە جەنابتان، بنەماڵە بەڕێزەکەتان و ئازیزانی خوالێخۆشبوو دەگەیەنین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشی و خەمتان بێت، کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ئێوە و ھەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان