کۆمیسیۆنی عێراق: ھیچ ھۆکارێک بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە
کوردسات نیوز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤
١٬٥٩٣
حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەک کۆمیسیۆن ئامادەن بۆ ھەڵبژاردن بە ستانداری نێودەوڵەتی و شەفاف، لەڕووی تەکنیکی و لۆجستیشەوە لەوپەڕی ئامادەباشیدان.
وتیشی، پێشبینی دەکەن لە ٥ بۆ ١٠ی ٦ رۆژێک بۆ ھەڵبژاردن دیاری بکرێت و چاوەڕوانن سەرۆکایەتی ھەرێم لەو بارەیەوە مەرسومی سەرۆکایەتی دەربکات، نزیکەی ٤ ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان ھەیە.